به‌ریتانیا: له نێوان حکومه‌ت و خه‌ڵکى ئێران بێ باوهر٠ى هه‌یه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێ: له نێوان حکومه‌ت و خه‌ڵکى ئ٠Žێران بێ باوهر٠ى هه‌یه و هاوتا ئیتالیاییه‌که‌ى گووتى: ده‌ستى کراوه‌ى ئه‌مریکا ناتوانێ پێشوازى له ده‌ستى خوێناوى بکا.
رۆژى پێنج شه‌ممه ٤ى پووشپه‌ر٠، دیوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به دهربر٠ینى داخ و په‌ژاره سه‌باره‌ت به توندوتیژى له‌گه‌ڵ نار٠هزایهتیهکان گووتى: له‌نده‌ن فشار دێنێ بۆ به‌رپرسانى ئێرانى که له باره‌ى گرتنى رۆژنامه‌وانێکى به‌ریتانیایی ـ یونانى روون کردنه‌ه‌و بدا.
جیسون فوودێن که بۆ رۆژنامه‌یێکى واشینگتۆن تایمز کارى ده‌کرد ئه‌م حه‌وتووه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیرا.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا به ته‌له‌فزیونى بی بی سی گووت: توندوتیژیێکى زۆر له ئێران‌دا ئه‌نجام دراوه که دژ به رۆژنامه‌نووسانى ناو خۆیی و خارجیش بووه.
ناوبراو زیادى کرد: به‌لام من له‌و باوهر٠هدام راستى ئه‌وه‌یه که بێ باوهر٠ى له نێوان حکومه‌ت و خه‌ڵکدا هه‌یه.
میلیبه‌ند رژیمى ئێرانى به‌وه تاوانبار کرد که ده‌یهه‌وێ کێشه‌ى ناوخۆیی خۆی پێوه‌ند بدا به مشت و مر٠ى نێوان ئێران و رۆژئاوا و ته‌ئکیدى کرده‌وه: ئه‌وه کێشه‌ى نێوان ئه‌مریکا و ئێران و ئێران و به‌ریتانیا نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا حکومه‌تى ئێران ده‌یه‌وێ وا نیشان بدا.