پاسدار فه‌زلى: له رووداوه‌کانى ئه‌م دوایانه‌دا ٨ به‌سیجى کوژراوه
فه‌رمانده‌ى سوپاى سه‌یدالشوهه‌داى رژیم له ئوستانى تاران رایگه‌یاند: که له رووداوه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردن ٨ که‌س له هێزه‌کانى به‌سیج کوژاوه و ٣٠ ٠ دیکه‌ش بریندار بوون.
سه‌رتیپى پاسدار عه‌لى فه‌زلى رۆژى چوار شه‌ممه ٣ى پووشپه‌ر٠ له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نى دا گووتى: نزیک به ٣٠ ٠ که‌س له عه‌زیزانى به‌سیجى له رووداوه‌کانى رابردوودا به چه‌قۆ، قه‌مه و شمشێر بریندار بوون و نزیک به ٨ که‌س له‌و عه‌زیزانه له دیفاع کردن له خه‌ڵکى تاران دا به ده‌ره‌جه‌ى شه‌هاده‌ت گه‌یشتوون.
ئه‌و پاسداره له‌و کونفرانسه دا گووتى: ئه‌گه‌ر ده‌ست و پێوه‌نده سه‌ره‌کیه‌کانى ئه‌و ئاڵۆزى و ئاژاوانه‌ى ئه‌م دواییه ئاقڵ نه‌بن و هه‌روا تووشى جینایه‌ت و زیددى ئینقلابیانه بن و به پێچه‌وانه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی کار بکه‌ن، هێزه ئه‌منیه‌تى و ئینتزامى و به‌سیج له به‌رانبه‌ریاندا هه‌ڵوێستى لێبر٠اوانه ده‌گرێ.
ناوبراو زیادى کرد: هێندێ له لات و به‌ره‌لاکان خۆیان شاردۆته‌وه به‌لام رۆڵه‌کانى میلله‌ت به سزاى خۆیان ده‌گه‌یێنن.