گروپى هه‌شت: توندوتیژى و کوشتنى خه‌ڵکى مه‌ده‌نى له ئێران جێى داخه
وه‌زیرانى هه‌شت وه‌لاتى سه‌نعه‌تى جیهان، ناوسراو به گروپى هه‌شت له کۆبوونه‌وه‌کانى رۆژى هه‌ینى ٥ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨ خۆیان له ئیتالیا به ده‌رکردنى راگه‌یێندراوێک
\"توندوتیژیه‌کانى دواى هه‌ڵبژاردنى ئێران و کوژرانى نارازیانى به جێى داخ و په‌ژاره\" ناوبردوه و داوایان له رێبه‌رانى رژیم کردوه \" رێز له ئه‌سڵى پێکهاته‌ى مافى مرۆڤ له‌وانه ئازادى بیرور٠ا بگرێ\". ئه‌مریکا، فه‌رانسه، به‌ریتانیا، ئیتالیا، ئاڵمان، ژاپون و روسیه ئه‌ندامانى گروپى هه‌شتن.
ده‌وڵه‌تى ئیتالیا ئاماده بوو به ره‌زامه‌ندیى ئه‌مریکا رژیمى ئێران به‌شدارى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ى که له شارى (تر‌ى ئیست)ى ئیتالیا به‌رێوه ده‌چێ بکا، به‌لام له دواى ته‌واو بوونى ئه‌و مۆڵه‌ته‌که بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ى رژیم به‌و ده‌عوه‌ت نامه‌یه دانرابوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیتالیا ده‌عوه‌ت نامه‌که‌ى خۆى شه‌وى دووشه‌ممه وه‌رگرته‌وه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه له پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ستى پێ کردوه و تا رۆژى شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێ و مه‌سه‌له‌کانى پێوه‌ند به ئارامى و ئاسایش له پاکستان و ئه‌فغانستان لێکدانه‌وه‌ى له سه‌ر ده‌کرێ.