جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌: بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ ئێران قووڵ و به‌رده‌وامه‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌: بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ ئێران قووڵ و به‌رده‌وامه‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ بێرناردکوشنێر، قسه‌کانى مه‌حمودئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێرانى به‌ ته‌حه‌مول نه‌کراو ناوبرد

که‌ باراک ئوباماى له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى پێشووى ئه‌مریکا جۆرج بووش، وه‌ک یه‌ک به‌راورد کردبوو.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ که‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ برینى پێوه‌ندیه‌کانى نێوان پاریس و تارانى به‌ دوور نه‌زانیبوو، رۆژى پێنج شه‌ممه‌ رژیمى تارانى به‌وه‌ تاوانبار کرد که‌ سیاسه‌تى هاندانى گرتووه‌ته‌ به‌ر.
ناوبراو ده‌رکردنى دیپلۆماته‌کان له‌ نێوان رژیم و وه‌لاتانى ئوروپایی به‌ باش نه‌زانى و زیادى کرد: نابێ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا بێ ده‌نگ بین. بێرنارد کوشنێر له‌گه‌ڵ ده‌ربر٠ینى خۆشحاڵى و پشتیوانى له‌ بر٠یارنامه‌ى توندى کۆبوونه‌وه‌کانى گروپى هه‌شت دژ به‌ رژیمى ئاخوندى، باسى له‌ بوونى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ ناو رۆحانیه‌ پله‌به‌رزه‌کانى ده‌سه‌لات دژ به‌و توندوتیژیانه‌ى حکومه‌ت دژ به‌ خه‌ڵک قسه‌ى کرد.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌ پێش بینى ئه‌وه‌ى کرد که‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کانى خه‌ڵک له‌ ئێران قووڵ و به‌رده‌وام بێ. ناوبراو ووتى: به‌ برواى من چ له‌ ناو یه‌کیه‌تى ئوروپا و چ ئه‌مریکا هه‌موومان ئه‌و ر٠ایه‌یان قه‌بووڵه‌ که‌ بزوتنه‌وه‌ نار٠ه‌زایه‌تیه‌کان له‌ ئێران قووڵ و به‌رده‌وام ده‌بێ.

15 سال و 4 ماه و 26 روز و 10 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌: بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ ئێران قووڵ و به‌رده‌وامه‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌رانسه‌: بزوتنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ ئێران قووڵ و به‌رده‌وامه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن