ووتووێژى نهێنى ئه‌مریکا و ئیسرائیل سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران
رادوێى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل رۆژى پێنج شه‌ممه ٤ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨ رایگه‌یاند: لیئون پانه‌تا، سه‌رۆکى رێکخراوى هه‌واڵگرى ئه‌مریکا (سیا) دوو حه‌وتوو پێش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئسرائیلى سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران ووتووێژى نهێنیان کردوه.
له‌و ووتووێژانه‌دا رێبه‌رانى ئیسرائیل سه‌رۆکى سیایان دڵنیا کردۆته‌وه که هێرشى له ناوکاو ناکه‌نه سه‌ر رژیمى ئێران.
رادوێى ده‌وڵه‌تى ئێسرائیل زیادى کرد: سه‌رۆکى سیا له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تانیاهوو سه‌رۆک وه‌زیر و ئه‌هود باراک وه‌زیرى دیفاع و هێندى له یه‌رپرسانى ئیسرائیل ووتووێژى کردوه.
ئه‌و سه‌رچاوه زیادى کرد ووتووێژى دوولایه‌ن مه‌سه‌له‌ى ناوکه‌یی رژیم بووه که ئه‌مریکا و ئیسرائیل پێ یان وایه که به ئامانجى وه‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی به کار ده‌هینرێ. رادوێ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل بلاوى کرده‌وه که رێبه‌رانى ئه‌و وه‌لاته ئه‌و به‌رپرسه پله‌به‌رزه‌ى ئه‌مریکایان دڵنیا کردۆته‌وه که نایانه‌وێ بێ پرسى ئه‌مریکا هێرش بکه‌نه سه‌ر رژیمى ئێران.
به‌رپرسانى ئیسرائیل له کرانه‌وه‌ى سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران نیگه‌رانن. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل گووتوویه‌تى: ووتووێژى کۆمه‌ڵگه‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه ده‌بێ سنوورێک دانێ و به پێه‌وانه‌وه ده‌بێ دژ به‌و رژیمه هه‌نگاو هه‌ڵگیرێ. به‌و شێوه‌یه ئیسرائیل چاوپۆشى له رێگه‌چاره‌ى نیزامى به‌رانبه‌ر به رژیمى ئێران ناکا. بنیامین نه‌تانیاهوو رژیمى ئێرانى به ههر٠شه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تى جووڵه‌که ناوبردوه.