جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رووداوه‌کانى ئێران کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ له‌ سه‌ر ووتووێژى راسته‌وخۆى ئه‌مریکا و رژیمى ئێران

رووداوه‌کانى ئێران کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ له‌ سه‌ر ووتووێژى راسته‌وخۆى ئه‌مریکا و رژیمى ئێران

رۆژى هه‌ینى ٥ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٨، باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌ کونفرانسێکى هه‌واڵده‌ریدا له‌گه‌ڵ ئانگلامێرکێل سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان، گووتى:

بێ گوومان رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى ئێران کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ له‌ سه‌ر ووتووێژى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تاران.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ووتووێژه‌کانى خۆى له‌گه‌ڵ ئانگلامێرکێل گووتى: من و سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ حه‌سته‌مه‌ى ئێران ووتووێژمان کرد. ئازایی ى خه‌ڵکى ئێران له‌ به‌رانبه‌ر درنده‌یی دا تاقیکردنه‌وه‌یێکه‌ بۆ به‌رده‌وامیان له‌ به‌دواداچوونى عه‌داڵه‌تدا.
ئوباما توندوتیژیه‌کانى له‌ ئێران به‌ قه‌بووڵ نه‌کراو ناوبرد و ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ ئه‌و توندتیژیانه‌ دژ به‌ خه‌ڵک به‌رێوه‌برون ووریاکرده‌وه‌ و ترسناکه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ حکومه‌تى ئێران هه‌وڵى دا نه‌هێڵێ جیهان شاهیدى ئه‌و توندوتیژیانه‌ بێ، ئێمه‌ بینیمان و مه‌حکومان کرد.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا داواى له‌ رژیمى ئێران کرد که‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکێک که‌ ده‌یانه‌وێ ناره‌زایه‌تى ده‌ربر٠ن و ده‌نگیان ببیسترێ به‌ پێى قانوونێک که‌ جیهان رێزى لێ ده‌کرێ ره‌فتار بکا.

15 سال و 4 ماه و 25 روز و 11 ساعت و 1 دقیقه پیش از این

رووداوه‌کانى ئێران کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ له‌ سه‌ر ووتووێژى راسته‌وخۆى ئه‌مریکا و رژیمى ئێران

رووداوه‌کانى ئێران کاردانه‌وه‌ى ده‌بێ له‌ سه‌ر ووتووێژى راسته‌وخۆى ئه‌مریکا و رژیمى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن