بۆ لیکۆلێنه‌وه له گیراوانى دوو حه‌وتووى رابردوو له ئێران سه‌عیدى مورته‌زه‌وى دانرا
سه‌عیدى مورته‌زه‌وى دادستانى رژیم له تاران له‌لایه‌ن ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمه‌وه وه‌ک به‌رپرسى لێکۆڵینه‌وه له گیراوانى راپهرینهکانى ئه‌م دواییانه له ئێران دانراوه.
ئه‌و کرده‌وه‌ى رژیم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى کانادا و رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤه له‌گه‌ڵ نیگه‌رانى به‌روروو بوو.
ده‌وڵه‌تى کانادا تا ئێستاش مورته‌زه‌وى به به‌رپرسى کوشتنى زه‌هرا کازمى هه‌واڵنێرى ئێرانى ـ کانادایی که له ساڵى ٢٠ ٠ ٣دا له زیندانى ئه‌وین کوژرا ده‌زانێ.
رێکخراووى چاودێرى مافى مرۆڤیش له راگه‌یێندراوێکدا گووتوویه‌تى: ئێمه نیگه‌رانى ئه‌و ههوالانهین که ده‌ڵێ به‌رپرسى لێکۆڵینه‌وه له که‌سایه‌تیه گیراوه‌کان به سه‌عیدى مورته‌زه‌وى سپێردراوه.