مریه‌مى ره‌جه‌وى سه‌باره‌ت به ئێعدامى گیراوه‌کان ووریایی دا
خانم مریه‌مى ره‌جه‌وی سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى مقاومه‌ت سه‌باره‌ت به ئێعدامى گیراوه‌کان ووریایی دا و داواى کرد په‌روه‌نده‌ى جینایه‌ته‌کانى ئاخوندان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایش بنێردرێ.
رۆژى هه‌ینى ئاخوند ئه‌حمه‌دى خاته‌مى ئه‌ندامى مه‌جلیسى دواکه‌وتووى خیبره‌گان، له شانۆى هه‌ینى تاران‌دا جه‌ماوه‌رى راپه‌ریوى به موحارب له‌گه‌ڵ خودا ناوبرد و گووتى: به‌ره‌نگارى له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه تا له‌ناوبردنى ته‌واو له ئه‌ستۆى رێبه‌رى ئیسلامیه. محاربه خه‌سڵه‌تێک که له فیقه دا به‌و که‌سانه ده‌درێ. ناوبراو داواى له ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم کرد له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانى ئاڵۆزیه‌کان لێبر٠اوانه هه‌ڵسووکه‌وت بکا بۆ ئه‌وه‌ى ببنه په‌ند بۆ هه‌مووان.
خانمى ره‌جه‌وى سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى مقاومه‌تى ئێران سه‌باره‌ت به گیراوه‌کان ووریایی به سکرتێرى گشتى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و کومیساریاى مافى مرۆڤى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دا و داواى مه‌حکوم کردنى جینایه‌ته‌کانى ئه‌و رژیمه و په‌سه‌ند کردنى بر٠یاراتێک که دژى به‌رێوه‌بچێ.
ره‌جه‌وی گووتى: له کاتێکدا که فاشیزمى ده‌سه‌لاتدارى دینى له ئێران‌دا نه‌یتوانیوه به سه‌رکوتى بێ به‌زه‌ییانه‌ى نار٠هزایهتیهکان به تایبه‌ت ژنان و لاوان و خوێندکاران، راپه‌رینه‌کان راگرێ، ده‌یه‌وێ به ئێعدام کردنى گیراوه بێ دیفاعه‌کان ترس و دڵهر٠اوکێ دروست کا.
سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى مقاومه‌ت زیادى کرد: به‌ره‌وسه‌رچوونى کێشه‌کانى ناوخۆى رژیم و ر٠اپهرینى سه‌رتاسه‌رى خه‌ڵکى ئێران سه‌ره‌تاى گۆرانى رژیمى ئاخوندیه، ئێعدام و سه‌رکوت و کوشتن ناتوانێ رێگر بێ له به‌رانبه‌ر بر٠یارى خه‌ڵک بۆ گۆران له ئێران‌دا.
ره‌جه‌وى داواى ناردنى په‌روه‌نده‌ى جینایه‌ته‌کانى رژیمى ئاخونده‌کان به تایبه‌ت پێشێلکارى مافى مرۆڤ و ناردنى ترۆریزم بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کان، بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد هه‌روا داواى ر٠اگرتنى پێوه‌ندى دیپلۆماتیک و سه‌پاندنى ئابڵوقه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى دژ به رژیم تا ر٠اگرتنى ته‌واوى سه‌رکوته‌کان.