دیارى کردنى ر٠اپۆرتدهرێکى تایبه‌تى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
کۆمیته‌ى به‌دواداچوونى ره‌ش بگیر له ئێران، له راگه‌یێندراوێکدا گرتنى ژماره‌یێکى زۆرله هاووهلاتیانى ئێرانى له ماوه‌ى دوو حه‌وتووى رابردووى به بێ به‌ڵگه ره‌ش بگیر زانیوه و داواى دانانى نوێنه‌ر و ناردنى ر٠اپۆرتدهرێکى تایبه‌تى
له‌لایه‌ن سێ ناوه‌ندى \"ئه‌نجومه‌نى مافى مرۆڤ رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان\"، \"کۆمیساریان به‌رزى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان\" و \" کۆمیته‌ى گرتنى لهخۆوهى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌کان\"، کرد.
به پێى راگه‌یاندنى کۆمیته‌ى گرتنى خۆسه‌ر له ئێران که پێک هاتووه له نوێنه‌رى زیاتر له ده گروپ و دامه‌زراوه‌ى سیاسى ـ مافهوانى، سێ ئه‌ندامى ئه‌و کۆمیته له زینداندا به سه‌ر ده‌به‌ن.
له نامه‌ى ئه‌و کۆمیته بۆ سێ ناوه‌ندى مافى مرۆڤى نێونه‌ته‌وه‌یی هاتووه: له دواى راگه‌یاندنى ئاکامى هه‌ڵبژاردن، ئێران راپه‌رینى خه‌ڵکى نارازى به‌خۆوه بینى که که له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه هێرشى کرایه سه‌ر و توندوتیژى لێ که‌وته‌وه.
ئه‌و کۆمیته به ئیشاره به به‌ره‌و سه‌رچوونى گرتنى له‌خۆوه و پێشێلکارى عه‌داڵه‌ت له دادگاکاندا له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا، پێشێلکارى مافى مرۆڤ و سه‌رکوتى چالاکانى سیاسی ـ کۆمه‌لایه‌تى به عاده‌تێکى رۆژانه ناوبردوه.
ئه‌و نامه هه‌روه‌ها باس له شکه‌نجه و ئازاردانى گیراوه‌کان ده‌کا و زیادى کردوه: له ماوه‌ى چوار ساڵى رابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان له ژێر چاودێرى سه‌رۆک کۆمار‌دا و به زیاد کردنى ده‌سه‌لات له ده‌زگاى دادوه‌ری دا، کارى بۆ گرتنى ره‌خنه‌گران کردوه.
ئه‌و کۆمیته‌یه به ئیشاره به ئاکامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و به نامه‌شروع زانینى له‌لایه‌ن ناوه‌ند و رێکخراوه‌کانى لایه‌نگرى دیموکراسى و مافى مرۆڤ، زیاد ده‌کا، له دواى ر٠اپهرین و به نامه‌شروع زانینى ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نژاد، پێشێلکارى مافى مرۆڤ به شێوه‌یێکى به‌ربلاو سیستماتیک له به‌رانبه‌ر ژماره‌یێکى زۆر له ده‌سه‌لاتدارانى پێشوو، چالاکانى سیاسى و مافى مرۆڤ و رۆژنامه‌وانان به‌رێوه‌ده‌چێ.