پشتیوانى کرێکارانى ٢٠ وه‌لات له خه‌ڵک و کرێکارانى ئێران
نار٠هزایهتى نوێنه‌ر و ئه‌ندامانى چوار یه‌کیه‌تى نێونه‌ته‌وه‌یی سینفى بۆ پشتیوانى له خه‌ڵکى ئێران به‌تایبه‌ت کریکارانى ئێرانى، رۆژى هه‌ینى ٥ى پووشپه‌ر٠ ده‌ستى پێ کرد.
ئه‌و نار٠هزایهتیه له دواى بانگه‌وازى کنفدراسیونى نێونه‌ته‌وه‌یی یهکیهتیهکانى کرێکارى، فدراسیونى جیهانى کرێکارانى هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه، فدراسیونى بارهێنانى نێونه‌ته‌وه‌یی و فدراسیونى نێونه‌ته‌وه‌یی کرێکارانى پیشه‌سازى کهشاوهرزى، خواردن و خزمه‌تگوزارى بۆ ٢٠ وه‌لات به‌رنامه‌رێژى کراوه.
له‌و باره‌وه رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانى خۆى بۆ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و نار٠هزایهتیانه راگه‌یاندوه.
به هاتنى رۆژى هه‌ینى وهلاتهکانى نیوزله‌ند، ئوستورالیا، ژاپون، هنگکۆنگ، تایلند و هیندوستان ئه‌و وه‌لاتانه بوون که نوێنه‌ران یان ئه‌ندامانى ئه‌و چوار یه‌کیه‌تیه نێونه‌ته‌وه‌یی سینفیهن کۆبوونه‌وه، یان رێپێوانیان بۆ پشتیوانى له خه‌ڵکى ئێران و به‌تایبه‌ت کرێکاران به‌رێوه‌برد.