ئه‌مریکا ویزاى به جێگرى یه‌که‌مى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد نه‌دا
رژیمى ئێران رایگه‌یاند که ئه‌مریکا ویزاى به په‌رویز داوودى جێگرى یه‌که‌مى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد نه‌داوه که به مه‌به‌ستى به‌شدارى له کۆبوونه‌وه‌کانى دارایی رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان سه‌ردانى ئه‌و وهلاتهى ده‌کرد.
محه‌ممه‌دى خه‌زایی سه‌فیرى رژیم له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا که له‌و کۆبوونه‌وه‌دا قسه‌ى ده‌کرد، به ئاماده‌بووانى گووت: به هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مریکا ویزاى به داوودى و هه‌یئه‌تى هاورێى نه‌داوه، خۆى په‌یامى جێگرى سه‌رۆک کۆمار ده‌خوێنێته‌وه.
بر٠یار وابوو داوودى له کۆبوونه‌وه‌ى دارایی رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا که به ئاماده بوونى زیاتر له ١٤٠ وه‌لات له نیۆیۆرک به‌رێوه ده‌چێ، قسه بکا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه سێ رۆژه به ئامانجى به‌راوردى هۆى کێشه‌ى ئابوورى جیهان و رێگه‌ى بهنگاربوونهوهى به‌رێوه‌چووه.