ئه‌گه‌رى دادگایی کردنى ٧٠ نیزامى ئارژانتینى به تاوانى شکه‌نجه
دادگایێکى پێداچوونه‌وه‌ى ئارژانتینى فه‌رمانى داوه که نزیک به ٧٠ ئه‌فسه‌رى ئه‌رته‌شى ئارژانتین ده‌بێ به تاوانى شکه‌نجه‌ى سه‌ربازه‌کانى ئه‌و وه‌لاته له کاتى شهر٠ى فالکلند، دادگایی بکرێن.
ئه‌و شهر٠ه ٢٧ ساڵ له‌وه‌به‌ر له نێوان ئارژانتین و به‌ریتانیادا رووى دا. زیاتر له ٨٠ په‌روه‌نده له‌و باره‌وه له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دان و له‌و په‌روه‌ندانه‌دا تاوانى وه‌ک کوشتن، شکه‌نجه و به جێهێشتنى سه‌ربازه برینداره‌کان باس کراوه.
تاقمێک له کۆنه سه‌ربازه‌کانى ئارژانتین پێشوازیان له‌و فه‌رمانه‌ى دادگا کردوه. ئه‌و سه‌ربازانه که له‌و شهر٠هدا بوون گووتوویانه له رۆژان و حهوتووهکانى داهاتوودا ژماره‌یێکى زیاتر له سه‌ربازه‌کان، باس له خراپه و پێشێلکارى مافى مرۆڤ ده‌که‌ن.
ئارژانتین له شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى به‌ریتانیایی له سه‌ر جهزیرهکانى فالکلند (مالویناس) له باشوورى ئوقیانووسى ئه‌تڵه‌س که کێشه‌یان له سه‌ر بوو، که‌ڵکى له سه‌ربازه تازه‌کاره‌کان وه‌رگرت.