هیچ کات ئێران بۆ دواوه ناگه‌رێته‌وه
سه‌ناتۆر جان باروسو له کۆمیته‌ى پێوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا ته‌کیدى کرده‌وه، خه‌ڵکى ئێران له‌و قۆناغه تێ په‌ریون که ئێران هیچ کات ناگه‌رێته‌وه دۆخى ر٠ابردووى خۆى.
سه‌ناتۆر جان باروسو ئیشاره‌ى به راپه‌رینى خه‌ڵکى ئێران و داواکانیان کرد و گووتى: خه‌ڵکى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى ئێرانن. ئه‌وه وه‌لاتێکه که ئابووریه‌که‌ى زۆر دابه‌زیوه و نرخى بێکاریش به‌ره‌و سه‌رچووه، خه‌ڵک له‌و وه‌زعه ماندوو بوون. ئه‌وه کۆمارى ئیسلامیه که پووڵ و چه‌ک و نه‌وتى له به‌رده‌ست دایه. ئێستا خه‌ڵک داواى کۆمارێکى راسته‌قینه ده‌که‌ن، هه‌موو جیهان چاویان نه ته‌نیا به ئێران به‌ڵکوو به‌و هه‌نگاوانه‌یه که ئه‌مریکا له‌و باره‌وه هه‌ڵى ده‌گرێ.
ناوبراو ته‌ئکیدى کرده‌وه که هه‌ر جۆره سازانێک له‌گه‌ڵ رژیمى ئاخوندى باتڵه و گووتى: پێم وایه که هێنده هومێد به رێگه‌چاره‌ى دیپلۆماتیک له‌گه‌ڵ وه‌لى فه‌قیه و ئه‌حمه‌دى نژاد نیه. من له‌گه‌ڵ چوونى ئه‌حمه‌دى نژاد بۆ رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش موخالیف بووم. من له‌و بر٠وایهدام که باشترین هومێدى ئێمه به خه‌ڵکێک بێ که ئێستا له شه‌قامه‌کاندان، چوونکه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و رژیمه‌ى ئێستا به هیچ جێگه‌یێک ناگه‌ین.
ناوبراو زیادى کرد: نێگه‌رانى گه‌لێک سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژیمى ئێران له کاتى کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق له ئارادایه. نیگه‌رانى سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانى ئه‌و رژیمه له ئه‌فغانستاندا هه‌یه. من پێم وایه دیموکراسى شتێکى باشه و داواى ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که له شه‌قامه‌کاندا به دوایه‌وه‌ن. ئه‌وان نار٠هزایهتى دهردهبر٠ن و توندوتیژیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێ، له‌و باره‌وه من دژ به توندوتیژیم و دژ به هه‌ڵسووکه‌وتى خراپم له‌گه‌ڵیان و دژ به‌و قسانه‌م که له‌لایه‌ن وه‌لى فه‌قیهى رژیمه‌وه ده‌کرێ. ئه‌و حه‌وتووى رابردوو سنوورى دانا‌و گووتى، له‌و سنووره تێمهپهر٠ن. به‌لام خه‌ڵکى ئێران به رووناکى ئه‌و سنووره‌یان تێپهر٠اندوه و ئێران هیچ کات ناگه‌رێته‌وه بۆ دواوه.