پشتیوانى که‌سایه‌تیه به‌رچاوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له راپه‌رینى خه‌ڵکى ئێران
له رۆژانى رابردوودا و له دواى نار٠هزایهتى خه‌ڵکى ئێران، زۆرێک له که‌سایه‌تیه سیاسى، فه‌رهه‌نگى، هونه‌رى و کۆمه‌لایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانیان له ر٠اپهرینى خه‌ڵکى ئێران کرد.
نوام چامسکلى نووسه‌ر، فه‌یله‌سووف و ئوستادى زانستگاى ئێم ئاى تى، له په‌یامێک دا بۆ خه‌ڵکى ئێران، به ئازایی و به‌رده‌وامى نار٠ازیانى هه‌ڵگووت و به هه‌نگاوێکى گرینگى مێژویی دانا. ناوبراو گووتى: به کارهێنانى زۆر پووچه و ئاکامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه تۆزێک بایه‌خى نیه.
جون بائز، گۆرانى بێژى ناودارى ئه‌مریکایی که گۆرانیێکى به ناوى (ئێمه سه‌رده‌که‌وین) پێشکه‌ش به خه‌ڵکى ئێران کردوه، له په‌یامێکدا ده‌ڵێ: جیهان به بینینى ئێوه هه‌ست به هێزى ره‌فتارى دوور له توندوتیژى ده‌کا. کاتێک به هێمنى له به‌رانبه‌ر ترس‌دا دانیشتبوون، ئێمه نه‌عره‌ته‌مان له نێو بێ ده‌نگیتان بیست و له چاوتاندا بینیمان، له خۆبوردوویتان ئێمه‌ش فێرى له خۆبووردویی ده‌کا. من له‌وه‌ى که زیندوم و شاهیدى ئه‌و بزوتنه‌وه‌م هه‌ست به خۆشى ده‌که‌م.
نوال ئه‌لسه‌عداوى، نووسه‌رى ناودارى عه‌ره‌ب و فیمینیستى میسرى له په‌یامێکدا بۆ ژنان و پیاوانى ئێرانى ده‌نووسێ: ئه‌وه ده‌نگى خه‌ڵکى ئێرانه، ده‌نگێک له هه‌موو جیهاندا ده‌نگ ده‌داته‌وه و ده‌بیسترێ، هیچ هێزێک ناتوانێ ئه‌وان له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان بگێر٠ێتهوه. هیچ هێزێک ناتوانێ خوێنیان ژێر پێ دا.
کۆمه‌ڵێک له رۆشنبیرانى هاوچه‌رخى جیهان، له نامه‌یێکى سه‌ر ئاوالادا پشتیوانى خۆیان له راپه‌رینى خه‌ڵکى ئێران راگه‌یاندوه. له‌و نامه‌دا که له دواى قسه‌کانى ئاخوند خامنه‌یی له نوێژى هه‌ینى رابردووى تاران‌دا نووسراوه و له‌لایه‌ن که‌سانێکى وه‌ک نوام چامسکى، فه‌یله‌سوف و زمانناسى زانستگاى ئێم ئاى تى کمبریج، پیتر هالورد ئوستادى زانستگاى مدیلسکس به‌ریتانیا، رادا ئیوکویچ کالجى نێونه‌ته‌وه‌یی فه‌لسه‌فه له پاریس، کازم عه‌له‌مدارى و جودیت باتلر، ئوستادى برکلى زانستگاى کالیفۆرنیا، و ... ئیمزا کراوه و تیایدا هاتووه: ئه‌مرۆ سه‌رله‌به‌یانى خامنه‌یی داواى کۆتایی هاتنى ئه‌و نار٠هزایهتیه به‌هێز و به‌رینى خه‌ڵکى ئێرانى کرد، پێویست به گووتن ناکا که ئێرانیه‌کان ده‌بێ خۆیان بارى سیاسى وه‌لاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن، به‌و شێوه چاودێرانى ده‌ره‌وه که ئافه‌رین به ئازایی نار٠ازیانى ئێرانى له حه‌وتووى رابردوو ده‌ڵێن، ده‌بێ بیر بێنینه‌وه که ده‌وڵه‌تێک لافى نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵک ده‌کا، به مه‌رجێک ده‌توانێ ئه‌و کاره بکا که رێز له‌و داوایانه که سه‌ره‌تایین بگرێ. ئێمه که ئه‌م نامه‌مان ئیمزا کردوه داوا له ده‌وڵه‌تى ئێران ده‌که‌ین ده‌ست بۆ هێندێ کرده‌وه نه‌با که رێگه بگرێ له خه‌ڵک بۆ کۆبوونه‌وه و به ده‌ست هێنانى زانیارى ئازاد. ئه‌وه خه‌ڵکه که ده‌توانێ ئیدیعاى مه‌شروعیه‌ت و دیموکراتیک بوون بسه‌لمێنێ.