جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر خه‌ڵکى نار٠ازى له‌ ده‌ورووبه‌رى پارکى لاله‌ى تاران

به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر خه‌ڵکى نار٠ازى له‌ ده‌ورووبه‌رى پارکى لاله‌ى تاران

دوانیوه‌رۆى شه‌ممه‌ ٦ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٨تێکگیران له‌ نێوان خه‌ڵکى راپه‌ریو و هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم رووى دا. پێشتر وا بر٠یار بوو دیکانى پرسه‌دار له‌گه‌ڵ نار٠ازیان رۆژى شه‌ممه‌ له‌ پارکى لاله‌ کۆبنه‌وه‌، به‌لام له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمى هێرش کرا سه‌ریان.

چالاکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى له‌ ئێران: به‌ پێى هه‌واڵه‌کان، له‌ سه‌عات ٦ى دوانیوه‌رۆدا نزیک به‌ ٣٠ ٠ ٠ که‌س له‌ مه‌یدانى ئینقلاب به‌ شێوه‌ى ده‌سته‌ ده‌سته‌ کۆبوونه‌وه‌ که‌ له‌گه‌ڵ هێرشى گاردى تایبه‌تدا به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ و به‌ باتۆم لاوانیان به‌ر لێدان و ئازار دا. جه‌ماوه‌رى راپه‌ریو له‌گه‌ڵ هێرشى گاردى تایبه‌تدا شیعارى مه‌رگ بۆ دیکتاتۆریان ده‌دا. به‌ هۆى ئه‌و هێرشه‌ى هێزه‌کانى رژیم سێ که‌س له‌ لاوان گیران و بۆ جێگه‌یێکى نادیاریان بردن.
لاوانى نار٠ازى دیسان له‌ سه‌عات ٧ دا له‌ بلوارى که‌شاوه‌رز ـ ته‌وحید دا کۆبوونه‌وه‌. ژماره‌یان نزیک به‌ ١٥٠ ٠  به‌رارود کراوه‌ که‌ ده‌یان ویست بچنه‌ ناو پارکى لاله‌ که‌ له‌گه‌ڵ هێرشى گاردى تایبه‌ت به‌ره‌وروو بوون و ئه‌و هێزانه‌ لاوانیان دا به‌ر باتۆمه‌کانى خۆیاندا و له‌و هێرشه‌دا به‌ پێى ووته‌ى شاهیدان نزیک به‌ ٦ که‌س بریندار بووه‌.
هێزه‌کانى گاردى تایبه‌ت، سوپاى پاسداران و به‌سیج و لیباس شه‌خسیه‌کان ته‌واوى ئه‌و خیابان و کۆلانانه‌ى که‌ ده‌چێته‌وه‌ پارکى لاله‌ وه‌ک مه‌یدانى ئینقلاب، بلوارى که‌شاوه‌رز، شه‌قامى موته‌هه‌رى و فاتمى یان گه‌مارۆ دا بوو، ئه‌و هێزانه‌ به‌ سوارى متۆره‌وه‌ ناوه‌وناو به‌ باتۆمه‌وه‌ هێرشیان ده‌کرده‌ سه‌ر خه‌ڵک.

15 سال و 4 ماه و 24 روز و 7 ساعت و 41 دقیقه پیش از این

به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر خه‌ڵکى نار٠ازى له‌ ده‌ورووبه‌رى پارکى لاله‌ى تاران

به‌ درندانه‌ترین شێوه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر خه‌ڵکى نار٠ازى له‌ ده‌ورووبه‌رى پارکى لاله‌ى تاران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن