البرادعى رۆژى دووشه‌ممه ر٠اپۆرتى خۆى له باره‌ى هاوکارى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ناوه‌ند بلاو ده‌کاته‌وه
هه‌نگاوه‌کانى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی بۆ ده‌رخستنى ههڵسوور٠انى رژیم له بارى ناوکهییدا و روون کردنه‌وه‌ى شک و گومانه‌کان له‌و باره‌وه، جارێکى دیکه بێ ئاکام بوو و هاوکات رژیمى ئێران له سه‌ر ههڵسوور٠انى خۆى بۆ پیتاندنى ئوران‌یۆم به‌رده‌وامه.
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى رۆیتێرز له ویه‌ن مقهر٠ى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی، زۆرێک له دیپلۆماته‌کانى رۆژئاوا له‌و باوهر٠هدان که له ر٠اپۆرته نوێیه‌که‌ى سه‌رۆکى ناوه‌ند له باره‌ى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران که بر٠یاره رۆژى دووشه‌ممه ٢٥ى خه‌رمانان بلاو بێته‌وه، هاوکارى نه‌کردنى رژیمى ئێران له‌گه‌ڵ ناوه‌ندى تێدا ئاشکرا ده‌کرێ.