ئه‌مریکا سزاى قورستری دژ به رژیمى ئێران له به‌رچاوگرتووه
دوکتور نیل گاردنر کارناسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به ته‌له‌فزیونى ئهلجهزیرهى گووت: به ته‌ئکید کونگره سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى ئێران به توندى له‌گه‌ڵ ئوباما ره‌فتار ده‌کا.
به‌و پێ یه هه‌ست ده‌کرێ کونگره له هه‌وڵى زیاد کردنى سزاکان دژ به رژیمى ئێرانه، به هۆى ساخته‌کارى له هه‌ڵبژاردن و سه‌رکوتى نار٠هزایهتیهکان له ئێران.
بانگه‌وازێکى پان و به‌رین له‌لایه‌ن ئه‌مریکا بۆ بایکوتى رژیمى ئێران و هه‌روه‌ها سزاى قورس‌تر له ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دژ به رژیمى ئێران له ئارادایه. تا ئێستا ده‌بینین که ئوباما چه‌سپاوه به سیاسه‌تى خۆى سه‌باره‌ت به ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران به‌لام له ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى داهاتوودا ده‌که‌وێته ژێر فشارى زیاتر که هه‌ڵویست بگرێ و وازبێنێ له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رژیمى ئێران.