چاودێرى مافى مرۆڤ ره‌خنه‌ى له هێرشى شه‌وانه‌ى به‌سیج گرت
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ که ناوه‌ندێکى جێگیر له نیۆیۆرکه، هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى به‌سیجى سوپاى پاسدارانى رژیمى به‌وه تاوانبار کرد که به شه‌ودا هێرشى بێ به‌زه‌ییانه ده‌که‌نه سه‌ر ماڵى خه‌ڵکى بێ دیفاع و که‌ل و په‌له‌کانیان شکاندوون و له خۆشیان ده‌ده‌ن.
چاودێرى مافى مرۆڤ ده‌ڵێ: ئه‌و هێرشانه هه‌وڵێکه بۆ کۆتایی هێنان به نه‌عره‌ته‌ى الل٠‘ه ئه‌کبه‌ر که جه‌ماوه‌رى نار٠ازى به شه‌ودا له سه‌ر بانه‌کان ده‌یڵێنه‌وه.
به پێى ووته‌ى ئه‌و ناوه‌نده به‌سیجیه‌کانى دیشى ماهواره‌کانى خه‌ڵک که یه‌کێک له رێگه‌کانى پێوه‌ندى خه‌ڵکه به دونیاى ده‌ره‌وه، ده‌ستى به سه‌ردا ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵک ده‌ستى به ته‌له‌فزیونه‌کانى ده‌ره‌وه بگا.
سارا لى ویتسون، به‌رێوه‌به‌رى به‌شى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست له چاودێرى مافى مرۆڤ دا ده‌ڵێ: له کاتێکدا که جیهانیان چاویان بر٠یوهته لێدانى خه‌ڵک له شه‌قامه‌کاندا، به‌سیجیه‌کان به شه‌ودا هێرشى بێ به‌زه‌ییانه ده‌که‌نه سه‌ر ماڵى خه‌ڵک.
ئه‌و رێکخراوه‌ى مافى مرۆڤ له ر٠اپۆرتى خۆیدا چه‌ند نمونه‌یێکى له قسه‌ى که‌سانێک که ده‌ڵه‌ن شاهیدى هێرشى به‌سیجیه‌کان بوون بۆ سه‌ر نار٠ازیان و ر٠اونانیان تا ماڵه‌کانى خۆیان.
به پێى ووته‌ى ئه‌و ناوه‌نده، شاهیدان ئیشاره‌یان به هێرشى شه‌وانه‌ى به‌سیجیه‌کان و باقى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان له سه‌رانسه‌رى تاران به تایبه‌ت نیاوه‌ران، فه‌رمانیه و شاره‌کى غه‌رب، کردوه.
سارا لی ویتسون ده‌ڵێ: له دواى سه‌رکوتى ر٠اگهیێنه ناوخۆییه‌کان و ده‌رکردنى هه‌واڵنێرانى خارجى، هێزه‌کانى رژیم ئێستا له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وى خه‌ڵک ده‌ستى به هه‌واڵده‌ریه‌کانى ده‌ره‌وه نه‌گا.
چاودێرى مافى مرۆڤ داواى له ئاخوندان کردوه زه‌مانه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى که هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان که‌ل و په‌له‌کانیان له ناوبردوون، پووڵه‌کانیان بۆ بگێر٠نهوه.