یه‌کیه‌تى ئوروپا ووریایی به رژیمى تاران دا
یه‌کیه‌تى ئوروپا له دواى گرتنى ٨ کارمه‌ندى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا له تاران، رۆژى یه‌کشه‌ممه ٧ى پووشپه‌ر٠ ههر٠هشهى وه‌لامدانه‌وه‌ى به‌هێز و ته‌واو، له کاتى روودانى هه‌ر جۆره ئازار و ترساندنێکى دیپلۆماته‌کان له تاران، کرد.
له راگه‌یێندراوێکدا که له‌لایه‌ن کۆمارى چیکه‌وه سه‌رۆکى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپاوه بلاوکراوه‌ته‌وه، ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه که هه‌ر جۆره ئازار و ترساندنێکى کارمه‌ندانى ده‌ره‌کى و ئێرانى سه‌فاره‌تخانه‌ى وه‌لاتانى ئه‌ندام له یه‌کیه‌تى ئوروپا، به‌ره‌ورووى کاردانه‌وه‌ى توند و گشتى ده‌بێته‌وه.
له دواى گرتنى ٨ که‌س له کارمه‌نده ئێرانیه‌کانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا له تاران له رۆژى یه‌کشه‌ممه‌دا، وزیرانى ده‌ره‌وه‌ى ٢٧ وه‌لاتى ئوروپایی که بۆ به‌شدارى له کونفرانسى رێکخراوى ئاسایش و هاوکارى ئوروپا له جه‌زیره‌ى کورفو له یونان بوون، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستێکى هاوبه‌ش له به‌رانبه‌ر رژیمى ئاخوندی‌دا بگرن، کۆبوونه‌وه. دیوید میلیبه‌ند وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له دواى بلاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و راگه‌یێندراوه‌ى چیک، ره‌زایه‌تى له پشتیوانى وه‌لاتانى ئوروپا و ئه‌و هه‌ڵوێسته لێبر٠اوانه و هاوبه‌شه دهربر٠ى.
ناوبراو ته‌ئکیدى کرده‌وه رێز گرتن له قانوونى دیپلۆماسى له‌لایه‌ن هه‌ر وه‌لاتێکه‌وه گرینگى زۆرى هه‌یه. وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا زیادى کرد: له باره‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى ئازار و ترساندنى کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تخانه‌کانى وه‌لاتانى یه‌کیه‌تى ئوروپا له تاران، له کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌دا وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى بیست و حه‌وت وه‌لات کۆک بوون.