ژماره‌یێک لاو و خوێندکارى کورد له کاتى سه‌رکوتى نار٠هزایهتیهکاندا کوژراون
له چالاکى و نار٠هزایهتیهکانى دوو حه‌وتووى رابردوو له ئێران، چه‌ند لاوى کورد گیانیان داوه. رۆژى یه‌کشه‌ممه ٧ى پووشپه‌ر٠ ته‌رمى یه‌کێک له چالاکان و نار٠ازیان له شارى کرماشان نێژرا.
وه‌ک ده‌رکه‌وتووه زۆربه‌ى ئه‌و لاوه کوردانه‌ى کوژراون، خوێندکار بوون. ئه‌و لاوه کورده‌ى یه‌کشه‌ممه ته‌سلیم به خاک کرا، ناوى کیانووش ئاسا و خه‌ڵک کرماشان و په‌یره‌و ئایینى یارسان بووه. کیانووش له رشته‌ى شیمى له زانستگاى زانست و پێشه‌سازى تاران ده‌یخوێند و یه‌کێک له چالاکه سیاسیه کورده‌کانى ئه‌و زانستگایه بوو.
ده‌گووترێ ناوبراو رۆژى ٢٤ى ژوئێن له کاتى هێرشى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم بۆ سه‌ر جهماوهر٠ى نارازى به‌تایبه‌ت خوێندکاران گیراوه و دیار نه‌ماوه. به‌لام له دوایی دا ته‌رمه‌که‌ى که هه‌مووى به هۆى زه‌ربه‌ى باتۆمه‌وه شین بۆوه له ساردخانه‌ى یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانى تاران دۆزرایه‌وه و دوێنێ ته‌رمه‌که‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه درایه‌وه به که‌س و کارى و له زادگاى خۆیدا به خاک سپێردرا.
هه‌روه‌ها خوێندکارێکى دیکه‌ى کورد به ناوى حوسێن ته‌هماسوبى ٢٥ سالان، که له زانستگاى کرماشان ده‌یخوێند ١٦ى ژوئێن به هۆى زه‌ربه‌ى باتۆمى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئاخوندى گیانى دا. هه‌روه‌ها لاوێکى دیکه‌ى ئیلامى به ناوى فه‌رزاد جه‌شنى کور٠ى سه‌ید جافر خه‌ڵکى ئابدانانى ئیلام که بۆ په‌یدا کردنى بژی‌و له تاران بوو به هۆى هێرش و لێدانى هێزه‌کانى رژیم گیانى دا.
هاوکات کچه کوردێک به ناوى شللێر خزرى خه‌ڵکى پیرانشار که له زانستگاى تاران خه‌ریکى خوێندن بوو رۆژى ١٦ى ژوئێن کاتى هێرشى هێزه‌کانى رژیم بۆ سه‌ر زانستگاى تاران گیانى دا و بر٠یار وایه رۆژى دوو شه‌ممه ٨ى پووشپه‌ر٠ له‌لایه‌ن که‌س و کاریه‌وه به‌خاک بسپێردرێ.