جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیم رێگه‌ى نه‌دا یادى شیمیایی بارانى سه‌رده‌شت بکرێته‌وه‌

رژیم رێگه‌ى نه‌دا یادى شیمیایی بارانى سه‌رده‌شت بکرێته‌وه‌

٢٢ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ کاتى شه‌ر٠ى ئێران ـ عێراق دا شارى سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن فرۆکه‌ شه‌ر٠که‌ر٠ه‌کانى عێراقه‌وه‌ شیمیایی باران کرا که‌ له‌ ئاکامدا ژماره‌یێک له‌ خه‌ڵکى ئه‌و شاره‌ شه‌هید بوون و ژماره‌یێکى دیکه‌ش بریندار بوون که‌ ژماریێک له‌ برینداره‌کان تا ئێستاش به‌ ئازاره‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ هه‌موو ساڵێک له‌ شاره‌ جیاجیاکانى کوردستان و سه‌رده‌شت به‌تایبه‌ت کۆر٠ و کۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر مه‌زارى شه‌هیدانى ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌، به‌ مه‌به‌ستى یادى ئه‌و جینایه‌ته‌ى ده‌وڵه‌تى پێشووى عێراق وه‌رێ ده‌خرا. به‌لام رژیمى ئێران له‌ ٢٢ دووهه‌مین ساڵیادى ئه‌و کاره‌ساته‌دا رێگه‌ى به‌ خه‌ڵک شارى سه‌رده‌شت نه‌دا یادى ئه‌و شه‌هیدانه‌ به‌رز ر٠اگرن.
وه‌ک ئه‌نجام دانى ئه‌و جینایه‌ته‌ى رژیمى عێراق به‌رانبه‌ر به‌ خه‌ڵکى سه‌رده‌شت مه‌حکومه‌، له‌ هه‌مانکاتدا رێگه‌نه‌دان به‌ یاد کردنه‌وه‌ و به‌رز ر٠اگرتنى یادى شه‌هیدانى ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ قێزه‌ون و مه‌حکومه‌. پێویسته‌ ده‌سه‌لاتدارانى عێراق په‌روه‌نده‌یێکى تایبه‌ت به‌ کیمیابارانى سه‌رده‌شت بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌نجام ده‌رانى له‌ دادگاى تاوانه‌کاندا دادگایی بکرێن و به‌ سزاى ئه‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ بگه‌یێندرێن.

15 سال و 4 ماه و 23 روز و 9 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

رژیم رێگه‌ى نه‌دا یادى شیمیایی بارانى سه‌رده‌شت بکرێته‌وه‌

رژیم رێگه‌ى نه‌دا یادى شیمیایی بارانى سه‌رده‌شت بکرێته‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن