شۆراى نیگابانى رژیم پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى ته‌ئید کرد
شۆراى نیگابانى رژیمى ئاخوندى له دواى بژاردنه‌وه‌ى ١٠ له سه‌دى ده‌نگه‌کان له هه‌موو ئوستانه‌کان، شه‌وى دوو شه‌ممه ٨ى پووشپه‌ر٠، سه‌رکه‌وتنى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى له ده‌یه‌مین شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆماری رژیمدا ته‌ئید کرد.
ئاخوند ئه‌حمه‌دى جه‌نه‌تى سکرتێرى شۆراى نیگابانى رژیم، له نامه‌یێکدا دروستى هه‌ڵبژادنى به سادقى مهحسولى وه‌زیرى ناوخۆ راگه‌یاند.
له ناوه‌رۆکى ئه‌و نامه‌دا بۆ وه‌زیرى ناوخۆ هاتووه: به پێى ماده‌ى ٨٠ قانوون، هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى جوێ له ماوه‌ى قانوونى بۆ وه‌رگرتنى داواکان، له‌و ده‌وره پێنج رۆژیهى که سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى داواکان درێژ کرایه‌وه، هه‌نگاو هه‌ڵگیراوه و به پێى لێکۆڵینه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ى ده‌قیق و گشتى، به‌شێکى زۆر له‌وه‌ى که راگه‌یێندراوه له ساخته‌کارى دوور بووه و ته‌نیا که‌مێک ساخته‌کارى بووه که له زۆربه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بووه و جێى باوهر٠ نیه، دیسان شۆراى نیگابان به پێداچوونه‌وه به مه‌سه‌له‌که‌دا له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌دا، داوا و نار٠هزایهتیهکانى له جێى خۆى نه‌زانیوه و دروستى هه‌ڵبژاردنى ده‌یه‌مین دهورهى سه‌رۆک کۆمارى به پێى ماده‌ى ٧٩ى قانوونى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى، ته‌ئید کرده‌وه.
سکرتێرى شۆراى نیگابانى رژیم له‌و نامه‌دا: به تایبه‌ت له پاڵێوراوه به‌رێزه‌کان که به به‌شداریان گه‌رم و گور٠یان به رقابهتهکان به‌خشى، رێز و پێزانینى هه‌یه و له کۆتایی دا زیادى کردوه: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى سه‌رۆک کۆمارى \"به‌رگى زێرینى له مێژووى خه‌ڵک سالارى دینى له خۆى به جێ هێشت\".