زیاد بوونى بێ باوهر٠ى ئێرانیه‌کان سه‌باره‌ت به حکومه‌ت
هیلارى کلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژى دووشه‌ممه ٨ى پووشپه‌ر٠ له دواى راگه‌یاندنى دووباره ته‌ئید کردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتنى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیمدا، گووتى: بێ باوهر٠ى ئێرانیه‌کان له حاست رژیم زیادى کردوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: له ناو ئێرانیه‌کاندا رۆژانه دوودڵى سه‌باره‌ت به شێوه‌ى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان زیاد ده‌کا و له دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى ئه‌حمه‌دى نژاد به سه‌رۆک کۆمارى رژیم دروست بووه و ئه‌و دوو دڵیه به دووباره ته‌ئید کردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن شۆراى نیگابانه‌وه نار٠هوێتهوه.
ناوبراو که له کۆبوونه‌وه‌ى رۆژانه‌ى هه‌واڵنێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه قسه‌ى ده‌کرد، رایگه‌یاند: حه‌زى له پێش بینى سه‌باره‌ت به داهاتووى سیاسى ئێران نیه به‌لام له‌و باوهر٠هدا نیه که دووباره بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان بتوانێ ده‌ورى هه‌بێ له دامرکاندنه‌وه‌ى نار٠هزایهتیهکاندا.
هیلارى کلینتۆن گووتى: روونه که شێوه‌ى به‌رێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنه‌کان له ناوخه‌ڵکدا دوودڵیێکى گه‌وره‌ى کۆمه‌لایه‌تى له حاست حکومه‌ت دروست کرد و من پێم وانیه که ئه‌و دوو دڵیه به ئاکامى دووباره بژاردنى که‌مێ له ده‌نگه‌کان بر٠هوێتهوه.