زیاد کردنى ئابڵوقهکانى سه‌ر رژیمى ئێران له ده‌ستوورى کارى جى ٨ دایه
سه‌رۆک وه‌زیرى ئیتالیا که وهلاتهکهى سه‌رۆکایه‌تى کۆبوونه‌وه‌کانى گروپى ٨ى له رۆژه‌کانى ٨ تا ١٠ ى مانگى ژوئیه‌ى له ئه‌ستۆیه، گووتى: کێشه‌ى ئێران یه‌که‌م مه‌سه‌له‌یه که باسى له سه‌ر ده‌که‌ین.
سیلیویو برلوسکونى گووتى: به پێى ئه‌و پێوه‌ندیه تهلهفونیانهى که له‌گه‌ڵ باقى رێبه‌ران دا بوومه، ئ٠Žێمه به‌ره‌و زیاد کردنى ئابڵوقهکانى سه‌ر رژیمى ئێران ده‌رۆینه پێش.
هه‌واڵده‌رى ریانووستى روسیه: سیلیویوبرلوسکونى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیتالیا رایگه‌یاند: که ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که سه‌باره‌ت به رژیمى ئێران ئابڵوقه گه‌لێک په‌سه‌ند بکرێ. ناوبراو زیادى کرد له‌گه‌ڵ باقى رێبه‌ران له‌و باره‌وه پێوه‌ندیم بووه.
به گووته‌ى سه‌رۆک وه‌زیرى ئیتالیا مه‌سه‌له‌کانى ئێران یه‌که‌م باسن که له کۆبوونه‌وه‌کانى رێبه‌رانى گروپى هه‌شت \"جى ٨\" دا به ووردى لێکدانه‌وه‌ى له سه‌ر ده‌کرێ.
ناوبراو له وهلامى پرسیارێک سه‌باره‌ت به ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران، گووتى: به پێى ئه‌و پێوه‌ندیه تهلهفونیانهى له‌گه‌ڵ رێبه‌رانى وه‌لاتانى دیکه‌دا بوومه پێم وایه مه‌سه‌له‌که به‌و شێوه ده‌بێ که باست کرد، یانى ئابڵوقه.