نار٠هزایهتى مافه‌وانان به ده‌رکردنى حوکمى زیندان بۆ عه‌زیز به‌نى ته‌ره‌ف
١٠ مافه‌وان و پارێزه‌ر له نامه‌یێک دا که بۆ سه‌رۆکى قوه‌ى قه‌زایی رژیمى ئێرانیان نووسیوه داواى پێداچوونه‌وه‌یان به حوکمى ٥ ساڵ زیندان بۆ عه‌زیز به‌نى ته‌ره‌ف، رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر، کرد.
عه‌زیزبه‌نى ته‌ره‌ف له‌لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى رژیمه‌وه به تاوانى کۆبوونه‌وه و پیلان گێر٠ى بۆ تێکدانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم، به ٥ ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا.
ئه‌و که‌سانه‌ى نامه‌که‌یان ئیمزا کردوه، به ئیشاره به که‌سایه‌تى عه‌زیز به‌نى ته‌ره‌ف وه‌ک که‌سێکى رۆشنبیرى عه‌ره‌بى خه‌ڵکى ئێران و نووسه‌رێکى سه‌ربه‌خۆ نووسیویانه، جامیعه‌ى فه‌رهه‌نگى و چاپه‌مه‌نى له ده‌رکردنى حوکمى ٥ ساڵ زیندان بۆ ناوبراو سه‌رسوور٠ ماون.