داوا له سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێ سه‌ردانى ئێران بکا
رۆژى سێ شه‌ممه ٩ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨ رێکخراوه‌کانى لایه‌نگرى مافى مرۆڤ له کۆبوونه‌وه‌ى هه‌واڵنێراندا له نیۆیۆرک، داوایان له بانکى مون سکرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد
بۆ لێکۆڵینه‌وه له توندوتیژی دژ به نار٠هزایهتیان، سه‌ردانى ئێران بکا یان نوێنه‌رێک بۆ ئه‌و وه‌لاته بنێرێ.
نوێنه‌رى رێکخراوى چاودێرى مرۆڤ، رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی و که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له ئێران له‌گه‌ڵ روکسانا سابرى هه‌واڵنێرى ئێرانى ئه‌مریکایی که ماوه‌یێک له‌وه پێش له ئێران گیرابوو، ئاماده‌ى ئه‌و کۆبوونه‌وه بوون.
سارا لی ویتسون سکرتێرى به‌شى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و باکوورى ئه‌فریقاى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ گووتى: سکرتێرى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ سه‌ردانى ئێران بکا و سه‌باره‌ت به لێکۆڵینه‌وه و به‌داواچوون له‌و به‌سیجیانه بکا که توندوتیژیان کردوه.
هادى قائیمى رێکخه‌رى که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له ئێران، داواى کرد رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نوێنه‌رێکى تایبه‌ت بۆ ئێران بنێرێ بۆ لێکۆڵینه‌وه له توندوتیژى دژ به نار٠ازیان.