ئه‌مریکا ئابڵوقه‌ى خسته سه‌ر شیرکهتێکى رژیم
ئه‌مریکا به ئابڵوقه‌ى شیرکه‌تێک که له جه‌زیره‌ى کیشدا جێگیره، هاوکارى مووشه‌کى رژیمى ئێران و کوره‌ى باکوورى کرده ئامانج.
وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا بر٠یاردا شیرکه‌تى هونگ کونگ ئهلکترۆنیکس که له ناوچه‌ى ئازادى کیش دا جێگیره ئابڵوقه‌ى بخرێته سه‌ر، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌و شیرکه‌تى به‌وه تاوانبار کرد که پێشتیوانى دارایی شیرکه‌ته ته‌حریم کراوه‌کانى کوره‌ى باکوور و هاوکارى له‌گه‌ڵ گورپى پێشه‌سازى شه‌هید ههیمهتى رژیمى ئێران ده‌کا که له دروست کردنى مووشه‌که نیزامیه‌کاندا ده‌ورى هه‌یه.
به پێى راپۆرتى وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا به شیرکه‌تى هۆنگ کونگ ئهلکترۆنیکس کۆمهگى کردوه به هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ى بانکى بازرگانى تانچون و شیرکه‌تى تیجارى په‌ره‌پێدانى سه‌رچاوه‌کانى کوره‌ى باکوور.
ئه‌و دوو ناوه‌نده به پێى بر٠یارنامهى ١٧١٨ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به هۆى هاوکارى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی و مووشه‌کى کوره‌ى باکوور ئابڵوقه‌یان خراوه‌ته سه‌ر.