گواستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تخانه کانى رژیم بۆ شارى قوم
رۆژنامه‌ى ئیعتماد هه‌واڵى دا که رژیم له هه‌وڵ دایه ژماره‌یێک له وه‌زاره‌ته‌کانى خۆى بگوازێته‌وه بۆ شارى قوم.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، ئوستاندارى قوم هه‌واڵى دروست کردنى شارۆچکه‌یێکى دا له نێوان تاران و قوم دا،
که له دواى ته‌واو بوونى ئه‌و شارۆچکه‌یه ژماره‌یێک له وه‌زاره‌ته‌کانى رژیم بگوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و شارۆچکه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه له زمان نازم ئه‌رده‌کانى ئوستاندارى قوم نووسى: به‌رنامه‌ى دروست کردنى ئه‌و شارۆچکه‌یه به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى ژماره‌یێک له وه‌زاره‌ته‌کان له پێته‌خته‌وه بۆ ئه‌و شوێنه له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دایه.