جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رایگه‌یاند: هیچ ئه‌ندامێکى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌ردانى تاران ناکا

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رایگه‌یاند: هیچ ئه‌ندامێکى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌ردانى تاران ناکا

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا به‌ ده‌رکردنى ر٠اگه‌یێندراوێک پروپاگه‌نده‌ى رژیم له‌ باره‌ى قه‌بوڵ کردنى پێشنیارى رژیم بۆ سه‌ردانى ئێران له‌لایه‌ن دیوید میلى به‌نده‌وه‌ ره‌د کرایه‌وه‌ و تاییدى کرده‌وه‌ تا کاتێ ئه‌و رژیمه‌ به‌ مه‌به‌ستى

چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ناوکه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵنه‌گرێ، هیچ یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى پایه‌ به‌رزى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌ردانى تاران ناکه‌ن.
ئه‌و روون کردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا له‌ دواى ئه‌وه‌ بلاو کرایه‌وه‌ که‌ مێهدى سه‌فه‌رى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئێران له‌ کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نى دا له‌ له‌نده‌ن، گووتبووى که‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا قه‌بووڵى کردوه‌ سه‌ردانى تاران بکا.
له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا ئیشاره‌ به‌ هاوکارى نه‌کردنى رژیمى ئێران و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ به‌ پێشنیاره‌کانى یه‌کیه‌تى ئوروپا هاتووه‌: له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا بۆ تاران وه‌ک هاوکارىکردنى رژیم لێک ده‌درێته‌وه‌، و تا ئه‌و رژیمه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێ هیچ ئه‌ندامێکى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌ردانى تاران ناکه‌ن.

16 سال و 2 ماه و 7 روز و 16 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رایگه‌یاند: هیچ ئه‌ندامێکى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌ردانى تاران ناکا

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى بریتانیا رایگه‌یاند: هیچ ئه‌ندامێکى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌ردانى تاران ناکا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن