له زیندانى ئه‌ویندا ٦ که‌س له سێداره درا
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا، سه‌رله به‌یانى رۆژى چوار شه‌ممه ١٠ ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨، ٦ که‌س له گرتووهخانهى ئه‌ویندا له سێداره دران که ناونیشان به هۆى مه‌حکوم بوونیان رانه‌گه‌یێندراوه.
ماڵپهر٠ى باشگاى هه‌واڵده‌رى لاوان بلاوى کرده‌وه که که‌سێک به ناوى عه‌لى ره‌زا ٢٨ سالان به تاوانى کوشتنى هاورێکه‌ى له گرتووخانه‌ى ئه‌ویندا ئێعدام کراوه.
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى ئیسنا نووسى: هۆى مه‌حکوم بوونى ئه‌و ٦ که‌سه کوشتن بووه. هه‌روه‌ها له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه ئێعدامى ٣ که‌سى دیکه که بر٠یار وابوو له‌و رۆژه‌دا ئێعدام بکرێن دواخراوه. یه‌کێک له‌و که‌سانه مێومنداڵێکه که له ته‌مه‌نى ١٦ ساڵى دا تووشى کوشتن بووه.
ووته‌بێژى رێکخراوى مافى مرۆڤى ئێران گوتى: ئێمه له‌وه‌ى که ناونیشانى هیچ کام له ئێعدام کراوه‌کان رانه‌گه‌یێندراوه نیگه‌رانین و به بێ له به‌رچاوگرتنى هۆى مهحکومیهتیهکهیان، ئێعدامهکانى چوار شه‌ممه مه‌حکوم ده‌که‌ین. جارێکى دیکه له سه‌ر نیگه‌رانیه‌کانى خۆمان سه‌باره‌ت به گیراوه‌کانى نار٠هزایهتیهکان و شکه‌نجه و به زۆر دیان پێ دانان، ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه.