چالاکانى کرێکارى له بۆکان له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمه‌وه بانگکران
به پێى راپۆرتى کۆمیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ کۆمه‌گ به دروست بوونى ناوه‌نده کرێکاریه‌کان، له‌گه‌ڵ دووباره بانگکرانى هادى ته‌نوومه‌ند، حه‌سه‌ن ره‌سووڵ نژاد و ئه‌حمه‌دى ئیسکى به‌غدادى،
له دواى چه‌ند جار لێکرڵینهوه له ئیداره‌ى ئیتلاعات و دادگاى رژیم، گوازراونه‌ته‌وه بۆ دادگاى رژیم له سنه.
به هه‌مان شێوه رۆژى پێنج شه‌ممه ٤ى پووشپه‌ر٠ عومه‌ر مینایی و رۆژى شه‌ممه ٦ى پووشپه‌ر٠ که‌ریم فه‌تاحى و ره‌حمان کردار له چالاکانى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیتلاعاتى رژیمه‌وه بانگکران و له دواى لێکۆڵینه‌وه پێ یان راگه‌یێندراوه که په‌روه‌نده‌که‌یان ته‌واو بووه و رۆژى دووشه‌ممه ٨ى پووشپه‌ر٠ له دادگاى بۆکانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ دادگاى سنه.
ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ تۆمه‌تى ئه‌ندام بوون له کۆمیته‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ دروست کردنى دامه‌زراوه‌ى کرێکارى، به‌شدارى له ماڵى غاڵب حوسێنى و به تۆمه‌تى به‌شدارى له رێ و ره‌سمى یه‌کى مانگى مه‌ى ساڵى ١٣٨٧ زیندانى کردبوون و دادگایی کردبوون.