مێرکیل: رێبه‌رانى گروپى هه‌شت پشتیوانى له مافه‌کانى خه‌ڵکى ئێران بکه‌ن
ئانگلا مێرکێل سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان گووتى: هومێدى وایه رێبه‌رانى وه‌لاتانى گروپى ٨ له کۆبوونه‌وه‌ى حه‌وتووى داهاتووى خۆیاندا به پشتیوانى له خه‌ڵکى ئێران په‌یامێکى به‌هێز بنێرن.
ناوبراو رۆژى پێنج شه‌ممه ١١ى پووشپه‌ر٠ که له پارڵمانى ئاڵمان قسه‌ى ده‌کرد ئیشاره‌ى به رووداوه‌کانى دواى شانۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى رژیم کرد و گووتى: رێبه‌رانى گروپى ٨ ده‌بێ نیشانى بده‌ن که فکر و هزرمان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌یه که رۆژانه ده‌گیرێن، و جیهان هه‌ر کارێکى له ده‌ست بێ ده‌یکا که خه‌ڵکى ئێران له یاد نه‌کرێن.
سه‌درى ئه‌عزه‌مى ئاڵمان هه‌روه‌ها گووتى رووداوه‌کانى ئێران نابێ هه‌وڵه‌کانى پێوه‌ند به به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی دوا بخا.