یوکیا ئامان‌و بوو به سکرتێرى نوێى ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی
خه‌باتمێدیا: یوکیا ئامان‌و، پاڵێوراوى ژاپونى سکرت٠Žرى گشتى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی، رۆژى پێنج شه‌ممه به زۆرینه‌ى ده‌نگى ٣٥ ئه‌ندامى شۆراى حوکامى ناوه‌ند ب سکرتێرى ناوه‌ند هه‌ڵبژێردرا.
به پێى راپۆرته‌کان ئامان‌و توانیى له چواره‌مین ده‌ورى ده‌نگدان دوو له سه‌ر سێى ده‌نگى ئه‌ندامانى شۆراى حوکامى ناوه‌ند به ده‌ست بێنێ و به سه‌ر عه‌بدولسه‌مه‌د مینتى ره‌قیبى ئافریقاى جنوبی خۆى دا سه‌رکه‌وێ.
سکرتێرى گشتى ناوه‌ند له دواى ئه‌و ده‌نگدانه به هه‌واڵنێرانى گووت: ئه‌مرۆ دوانیوه‌رۆ (پێنج شه‌ممه ١١ى پووشپه‌ر٠) به پشتیوانى ٢٣ وه‌لاتى پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنى سکرتێرى گشتى ناوه‌ندم به ده‌ست هێنا.
ناوبراو زیادى کرد: من سوپاسى ئه‌و پشتیوانیه ده‌که‌م.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا رهور٠هوهى هه‌ڵبژاردنى سکرتێرى گشتى ناوه‌ند تا ئێستا کۆتایی پێ نه‌هاتووه و ١٤٥ وه‌لاتى ئه‌ندام له ناوه‌ند رۆژى هه‌ینى کۆده‌بنه‌وه که به ره‌سمى ههڵبژێرانى یوکیا ئامان‌و ته‌ئید بکه‌ن.
به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌کان تا ئامانوو له کۆبوونه‌وه‌ى گشتى ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ى ناوکه‌یی له مانگى سیپتامبر ته‌ئید نه‌کرێ، نابێته سکرتێرى ناوه‌ند.