سهرههنگێکى به‌ریتانیایی له ئه‌فغانستان کوژرا
ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا هه‌واڵى کوژرانى دوو که‌س له هێزه‌کانى خۆى له ئه‌فغانستان له‌وانه سهرههنگێکى ئه‌رته‌شى ئه‌و وهلاتهى بلاو کرده‌وه.
وه‌زاره‌تى دیفاعى به‌ریتانیا هه‌وڵى کوژرانى سه‌رهه‌نگ روپرت تورنلوى راگه‌یاند که پله‌به‌رزترین ئه‌فسه‌رى به‌ریتانیای و یه‌که‌مین فه‌رمانده‌یه که له شه‌رى فالکلند له ساڵى ١٩٨٢ وه‌وه تا ئێستا له هێرشى سه‌ربازى دا کوژرابێ.
ئه‌و سه‌رهه‌نگه فه‌رمانده‌ى گاردى ولزى یه‌کان، که فه‌رمانده‌یی زیاتر له ١٠ ٠ ٠ سه‌ربازى له ئه‌ستۆ بوو و به هۆى ته‌قینه‌وه‌یێک له نزیک مۆڵگهیێک له ویلایه‌تى هیلمه‌ند کوژرا.
به پێى ئه‌و هه‌واڵه، سه‌ربازێکى ١٨ ساڵه‌ى دیکه‌ى سه‌ر به هه‌نگى دووهه‌مى تانکى سه‌ڵته‌نه‌تى به‌ریتانیایش له‌و رووداوه‌دا کوژراوه و شه‌ش سه‌ربازى دیکه بریندار بوون.