جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاخوند جه‌نه‌تى: کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا دادگایی ده‌کرێن

ئاخوند جه‌نه‌تى: کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا دادگایی ده‌کرێن

به‌ پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ له‌ تاران، سکرتێرى شۆراى نیگابانى رژیم رایگه‌یاند کارمه‌ندانى ئێرانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا که‌ له‌ ئاژاوه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه‌، دادگایی ده‌کرێن.

ئاخوند ئه‌حمه‌دى جه‌نه‌تى که‌ له‌ نوێژى هه‌ینى تاران دا قسه‌ى ده‌کرد، گووتى ئه‌وانه‌ى له‌ ئاڵۆزیه‌کانى ئه‌م دواییه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه‌ هێندێکیان لێ گیراوه‌ و دیانیان به‌وه‌دا ناوه‌ که‌ له‌و ئاژاوانه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه‌. که‌ وایه‌ ده‌بێ دادگایی بکرێن.
حه‌وتووى رابردوو رژیمى ئێران ٩ که‌س له‌ کارمه‌نده‌ ئێرانیه‌کانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیاى به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى که‌ ده‌ستیان له‌ رووداوه‌کانى چه‌ند رۆژى رابردوودا بووه‌ گرت. ژماره‌یێکیان له‌ دواى نار٠ه‌زایه‌تى توندى ده‌وڵه‌تى به‌ریتانیا ئازاد کران. به‌ پێى ووته‌ى سه‌رچاوه‌ى ئاگادار له‌ له‌نده‌ن تا ئێستا ٢ که‌س له‌و کارمه‌ندانه‌ له‌ زینداندان.


15 سال و 4 ماه و 18 روز و 8 ساعت و 15 دقیقه پیش از این

ئاخوند جه‌نه‌تى: کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا دادگایی ده‌کرێن

ئاخوند جه‌نه‌تى: کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا دادگایی ده‌کرێن


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن