جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانى چه‌ند که‌سى سه‌قزى

گیرانى چه‌ند که‌سى سه‌قزى

هه‌واڵده‌رى مافى مرۆڤى کوردستان، هێشتا له‌و دوو که‌سه‌ سه‌قزیه‌ى که‌ له‌ رێکه‌وتى ١٥ و ٢٨ ره‌شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمه‌وه‌ گیراون و گوازرانه‌وه‌ بۆ ئیتلاعاتى سنه‌،هه‌واڵێک له‌ ده‌ست دا نیه‌.

ئه‌و دوو هاووه‌لاتیه‌ به‌ تۆمه‌تى جاسووسى و هاوکارى له‌گه‌ڵ هێزه‌ کوردستانیه‌کان له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه‌ گیراون.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا چه‌ند که‌سى دیکه‌ بۆ ئیتلاعاتى سنه‌ و سه‌قز بانگکراون و کافى نێتێک داخراوه‌ و خاوه‌نه‌که‌شى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌ گیراوه‌.
شێرکۆ ره‌حیمى له‌ ١٥ى ره‌شه‌ممه‌دا گیرا و له‌ دواى دیان پێدانانى ناوبراو مه‌حیه‌دین ئازادیش گیرا و له‌ دواى فشار بۆ سه‌ر ئه‌وان دۆست و نزیکه‌کانیشیان ده‌گیرێن. وه‌ک ده‌گوترێ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ رێگه‌ى کافى نێته‌وه‌ کاریان کردوه‌ هه‌ر له‌و پێوه‌نده‌دا کافى نێتى رۆژ داخرا و کۆمپیوتێره‌کانیشى له‌گه‌ڵ کۆمپیوتێرى شه‌خسى خاوه‌ن کافى نێته‌که‌ گوازرایه‌وه‌ بۆ ئیتلاعاتى سنه‌.

15 سال و 4 ماه و 18 روز و 9 ساعت و 12 دقیقه پیش از این

گیرانى چه‌ند که‌سى سه‌قزى

گیرانى چه‌ند که‌سى سه‌قزى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن