تاقى کردنه‌وه‌ى شه‌ش مووشه‌کى کم بورد له‌لایه‌ن کوره‌ى باکووره‌وه
سه‌رله به‌یانى رۆژى شه‌ممه ١٣ى پووشپهر٠ى ١٣٨٨، کوره‌ى باکوور حه‌وت مووشه‌کى که‌م بوردى تاقى کرده‌وه. هاویشتنى ئه‌و مووشه‌کانه هاوکات له‌گه‌ڵ رۆژى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکادا به‌رێوه ده‌چێ.
به پێى ووته‌ى به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى دیفاعى کوره‌ى باکوور، ئه‌و شه‌ش مووشه‌که پێش نیوه‌رۆى شه‌ممه له کات ٨ تا ١٢ى نیوه‌رۆ هه‌ڵدراوه. کوره‌ى باکوور رۆژى پێنج شه‌ممه‌ش مووشه‌کێکى دیکه‌ى تاقى کردۆته‌وه.
ئه‌و مووشه‌کانه‌ى هه‌ڵدراون له جۆرى ئیسکات بوون، و بۆ ئامانجێکى دیارى کراو له ده‌ریاى ژاپوندا هه‌ڵدراون. پێشتر پوینگ یانگ رایگه‌یاند که خه‌ریکى به‌رێوه‌بردنى مانۆرێکه له ده‌ریاى ژاپون دا، و داواى له‌و وه‌لاته کردبوو که خۆى ببوێرێ له نزیک بوونه‌وه له‌و ناوچه‌ى که ئه‌و مانۆره سه‌ربازیه‌ى تێدا به‌رێوه ده‌چێ.
له ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى رابردوو له دواى راگرتنى ووتووێژهکانى شه‌ش لایه‌نه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش سه‌باره‌ت به چالاکیه ناوکهییهکانى کوره‌ى باکوور، ئه‌و وه‌لاته چه‌ندین جار مووشه‌کى کوم بوردى تاقى کردۆته‌وه.
ئه‌و مووشه‌کانه له ناوچه‌یێک له نزیک به‌نده‌رى وونسان له رۆژهه‌لاتى ئه‌و وه‌لاته‌وه هه‌ڵدراونه و ده‌توانن ماوه‌ى نێوان ٤٠ ٠ تا ٥٠ ٠ کیلۆمیتر ببر٠ن.