صانعى: دیانپیانانى ته‌له‌فزیونى له روانگه‌ى شه‌رعه‌وه بایه‌خى نیه
یوسفى صانعى یه‌کێک له مه‌رجه‌عه شیعه‌کان له قوم ده‌ڵێ: به هۆى هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ى له رووداوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌دا گیراون،
بلاوکردنه‌وه‌ى دیان پێدانانى ته‌له‌فزیونیان له راگه‌یێنه تایبه‌ته‌کان، له روانگه‌ى شه‌رع و قانوونه‌وه بایه‌خیان نیه.
له راگه‌یێندراوى رۆژى هه‌ینى ناوبراودا هاتووه: له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا شاهیدى بلاوبوونهوهى دیان پێدانانى هێندێ له گیراوه‌کان له راگه‌یێنه تایبه‌ته‌کان بووین که بۆ هه‌مووان روونه ئه‌و دیان پێدانانه به هۆى زیندانى بوونى تۆمه‌تباران و هه‌ل و مه‌رجى تایبه‌تیان له رووى شه‌رع و قانوون و شعوره‌وه هیچ بایه‌خێکى نه‌بووه و نیه.
بلاوبوونهوهى کۆمه‌ڵێک له دیان پێدانانى گیراوانى نار٠هزایهتیهکان له ئێران له تهلهفزیونهکانى رژیمى ئاخوندیه‌وه له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ى گروپ و تاقمه سیاسیه‌کان له ئێران و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانى لایه‌نگرى مافى مرۆڤ بهرهور٠وو بوو.