به‌رێوه‌به‌رى رۆژنامه‌ى حکومه‌تى که‌یهان موسه‌وى به جاسوسى ئه‌مریکا ناوبرد
حوسێن شهرێعهتمهدارى به‌رێوه‌به‌رى رۆژنامه‌ى حکومه‌تى میرحوسێنى مووسه‌وى، له پاڵێوراوانى به ناو ئیسلاحخوازى ده‌ورى ده‌یه‌مى شانۆى هه‌ڵبژاردنى رژیمى ئاخوندى به جاسوسى ئه‌مریکا ناو برد.
به‌رێوه‌به‌رى رۆژنامه‌ى که‌یهان له‌لایه‌ن ئاخوند خامنه‌ییه‌وه داده‌نرێ. ئاخوند شهرێعهتمهدارى له سه‌ردێرى رۆژى شه‌ممه‌ى رۆژنامه‌ى که‌یهاندا نووسى، نار٠هزایهتیهکان به ئاکامى هه‌ڵبژاردن له ئێران، پرۆژه‌یێک بوو که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاییه‌کانه‌وه دارێژرابوو و له هه‌مان کاتدا داواى کرد میرحوسێنى مووسه‌وى و ئاخوند محه‌ممه‌دى خاته‌مى به تاوانى خه‌یانه‌ت و جینایه‌ت دادگایی بکرێن.