له سه‌روده‌مى ١٨ى پووشپهر٠دا کوى زانستگا داده‌خرێ
ئاژانسى ئێران خه‌به‌ر، به فه‌رمانى شۆراى دابین کردنى ئاسایشى ئوستانى تاران کوى زانستگا داخرا. داخرانى کوى زانستگا یه‌کێک له فشاره به‌رچاوه‌کانه که هه‌موو ساڵێک له سه‌روده‌مى ١٨ پووشپهر٠دا به‌رێوه‌ده‌چێ.
فشار بۆ خوێندکاران به مه‌به‌ستى چوونه ده‌ر له کوى زانستگا به پێچه‌وانه‌ى سالان ئه‌وساڵ زووتر ئه‌نجام درا. ئه‌و فشاره به هێرشى ئه‌نساریه‌کان له ٢٥ جۆزه‌رداندا پراکتیزه کرا. ئاکامى ئه‌و هێرشه وه‌حشیانه بۆ کوى زانستگا گیران و لێدانى زۆرێک له خوێندکاران و تێکشکانى که‌ل و په‌له‌کانیان بوو. له دواى ئه‌و رووداوه زۆرێک خوێندکاران به‌هۆى موشکیلاتى زۆر و فشارى هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان مه‌جبور به چۆڵ کردنى کوى زانستگا بوون.
له‌لایێکى دیکه‌وه دواخرانى ئیمتحانه‌کان واى کرد که خوێندکاران هیچ مه‌یلێکیان بۆ مانه‌وه له زانستگا نه‌مێنێ و فشارى سیاسى و ههر٠هشه له خانه‌واده‌ى خوێندکارانى شاره‌کانى دیکه که زۆربه‌ى دانیشتوانى کوى زانستگا له‌وان بوون و هه‌روه‌ها فشارى مه‌سئولانى زانستگا بوونه هۆى چۆڵ کردنى کوى زانستگا.