پیسى هه‌وا له کوردستان و کرماشان ژیانى حه‌سته‌م کردوه
سه‌رۆکى رێکخراوى پارێزگارى له ژینگه‌ى ئوستانى کوردستان رایگه‌یاند که رێژه‌ى پیسى هه‌وا له‌و ئوستانه‌دا بیست به‌رانبه‌ر زیاتر له حه‌دى خۆیه‌تى و ته‌پ و تۆزى توند ژیانى خه‌ڵکى له ئوستانى کرماشان حه‌سته‌م کردوه.
خه‌یرولا مورادى سه‌رۆکى رێکخراوى پارێزگارى له ژینگه‌ى ئوستانى کوردستان رۆژى شه‌ممه ١٣ى پووشپه‌ر٠ له ووتووێژ له‌گه‌ل هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر رایگه‌یاند رێژه‌ى پیسى هه‌وا له‌و ئوستانه‌دا هه‌روا به‌رده‌وامه.
ناوبراو بێ ئێشاره به هۆى پیس بوونى هه‌وا له‌و ئوستانه گووتى له هێندێ له شاره‌کان له‌وانه سنه، بانه و مه‌ریوان وه‌زعه‌که زۆر خرابتره به شێوه‌یێک ماوه‌ى بینین له بانه که‌متر له ٦٠ ٠ میتره و ئه‌و رێژه له مه‌ریوان که‌متر له ١٠ ٠ ٠ میتره.
پێشتر یاسر ئه‌نسارى کارناسانى ناوه‌ندى به‌ره‌و سه‌ربردنى شینایی (فه‌زاى سه‌وز) له وه‌لات، بێ بارانى و وه‌ستانى پاک کردنه‌وه‌ى بیابان له وه‌لاتانى ناوچه‌که به تایبه‌ت عێراق و عه‌ره‌بستان بووه هۆى سه‌ره‌کى پیس بوونى هه‌وا و ته‌پ و تۆز له ناوچه‌کانى باشوور و رۆژئاواى ئێران.