شه‌پۆڵى موسیقا سه‌باره‌ت به ر٠اپهرینى خه‌ڵکى ئێران
نار٠هزایهتى له سیاسه‌ته‌کانى رژیم له ئێران ته‌نیا به خه‌ڵکى سه‌ر شه‌قامه‌کانى تاران و شاره‌کانى دیکه و یهردهم سهفارتهکانى رژیم له زۆربه‌ى وه‌لاتانى جیهان کۆتایی پێ نه‌هات.
ئه‌و نار٠هزایهتیانه کاردانه‌وه هه‌بوو له سه‌ر زۆرێک هونه‌رمه‌ندان له‌وانه ئوستادانى موسیقا و گۆرانى بێژى ناودارى ئێران و خارجى که زۆریان بۆ پشتیوانى له ر٠اپهرینى خه‌ڵکى ئێران و ئه‌و توندوتیژیانه‌ى که به‌رانبه‌ریان کرا، هۆنیانهوه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا شاهیدى په‌یدابوونى سرود و ئاهه‌نگ گه‌لێکى زۆر له هونه‌رمه‌ندانى ئێران و خارجى له سهبکى جۆراوجۆر بۆ پشتیوانى له نار٠ازیان له ئێران بووین.
شه‌پۆلى ئه‌و گۆرانى و سرودانه کاتێ سه‌رى هه‌ڵدا که مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد له دواى راگه‌یاندنى ئاکامى شانۆى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى رژیم له جێژنێکدا که بۆ سه‌رکه‌وتنى ناوبراو گیرابوو، نار٠ازیانى به درک و داڵ و پووش و په‌لاش ناوزه‌د کردبوو.
هه‌ر زوو له کاردانه‌وه به‌و قسانه‌ى پاسدار ئهحهمدى نژاد شیعرێک له ئینتێرنێتدا بلاو بۆوه و که‌مێ دواى ئه‌وه حامید نیک په‌ى، گۆرانى بیژ که نیشته‌جێى ئه‌مریکایه سرودێکى به ناوى \"مالک این خاک منم\"ى له سه‌ر ئه‌و شیعره دانا و بلاوى کرده‌وه.
محه‌ممه‌د ره‌زا شه‌جه‌ریان ئوستادى موسیقاى سونه‌تى ئێران یه‌کێکى دیکه له‌و هونه‌رمه‌ندانه بوو که هه‌ر زوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌ى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد دا کاردانه‌وه‌ى هه‌بوو. ناوبراو له ووتووێژێکدا له‌گه‌ڵ بی بی سى فارسى گووتى: له هه‌ل و مه‌رجێکدا که خه‌ڵکى ئێران دواى وه‌ده‌ست هێنانى ئازادى که‌وتوون له هه‌ل و مه‌رجێکدا که ئه‌و پووش و پهلاشه به بایێک که ئه‌حمه‌دى نژاد وهرێى خست، جوولان. ده‌نگى من جێگهیێکى له سه‌دا و سیماى کۆمارى ئیسلامی‌دا نیه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه داوام کردوه که ده‌نگى من بلاو نه‌که‌نه‌وه و نه‌بنه هۆى ناره‌حه‌تیم و مافى من پێشێل نه‌که‌ن. ئه‌م ده‌نگه ده‌نگى پووشووپهلاشه و هه‌موو کات پووش و په‌لاش ده‌مێنێته‌وه.
گوێى ئێرانیه‌کان بۆ بیستنى موسیقا که نمادى نار٠هزایهتى بێ ئاشنایه. سروده‌کانى ده‌ورانى ئینقلاب هێشتا له یادى زۆرانه و بیستنى به جۆرێک بیرهێنانه‌وه‌ى مێژووێکى ئه‌و وهلاتهیه.