کاردانه‌وه‌کان له باره‌ى ر٠اپۆرتى نوێى ناوه‌ند له باره‌ى گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئێران
ئه‌مریکا و بریتانیا له کاردانه‌وه‌یێکدا به ر٠اپۆرتهکهى ناوه‌ند، ههر٠هشهیان له رژیم کرد که ته‌حریمى زیاتر ده‌خه‌نه سه‌رى، نوێنه‌رى رژیمیش ر٠ایگهیاند وه‌لامى پرسیاره‌کانى ناوه‌ندمان داوه‌ته‌وه و پیتاندنى ئه‌ورانیۆم مافى خۆمانه.
ر٠اپۆرتى نوێى محه‌ممه‌د البرادعى سه‌رۆکى ناوه‌ندى وزه‌ى ناوکه‌یی رۆژى دوو شه‌ممه ٢٥ى خه‌رمانان ـ ١٥ى سیپتامبر، بلاو کرایه‌وه. بر٠یار وایه ئه‌و ر٠اپۆرته دواى گه‌لاڵه کردن له ناوه‌ند بدرێ به ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
له‌و ر٠اپۆرتهدا هاتووه که لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کانى رژیم ده‌رى ده‌خات که هیچ به‌ره‌و پێش چوونێک به‌دی ناکرێ، له‌لایێکى دیکه‌وه رژیمى ئێران نه‌ک پیتاندنى ئورانیۆمى ر٠انهگرتووه به‌ڵکوو ژماره‌ى ساتریڤوژه‌کانیشى زیاد کردوه.