جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیسى هه‌واى کوردستان ٣٥ به‌رابه‌ر زیاتر له‌ رێژه‌ى ئیستاندارده‌

پیسى هه‌واى کوردستان ٣٥ به‌رابه‌ر زیاتر له‌ رێژه‌ى ئیستاندارده‌

به‌ پێى راگه‌یاندنى ناوه‌ندى قه‌یرانى ئوستانى کوردستان پیس بوونى هه‌واى ئوستانى کوردستان ٣٥ به‌رابه‌ر زیادتر له‌ رێژه‌ى ئیستاندارده‌.

ووته‌بێژى ناوه‌ندى قه‌یرانى ئوستانى کوردستان له‌گه‌ڵ ئیشاره‌ به‌وه‌ى که‌ پیس بوونى هه‌وا زیادى کردوه‌ و به‌رده‌وامه‌، داواى له‌ خه‌ڵک به‌تایبه‌ت منداڵ و به‌ته‌مه‌ن و نه‌خۆشه‌کانى دڵ و ره‌گ کردوه‌ جوێ له‌ کاتى پێویست له‌ ماڵه‌کانیان نه‌چنه‌ ده‌ر.
حه‌سه‌ن زاده‌ زیادى کرد سه‌رله‌به‌یانى رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ١٤ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٨، به‌ هۆى پیسى هه‌واوه‌ ٣٠  که‌س سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌کانیان کردوه‌. که‌ ئه‌و که‌سانه‌ تا ئێستاش له‌ ژێر چاودێریدان.
هه‌روه‌ها گووتى: ئیداره‌کانى شاره‌کانى بانه‌ و مه‌ریوان به‌ هۆى پیسى هه‌واوه‌ زووتر له‌ رۆژانى دیکه‌ داخراون.
ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند که‌ خه‌ریکى کرینى ماسکى فیلتێردارن بۆ رێگه‌ گرتن له‌ تووش بوون به‌و نه‌خۆشیانه‌ى که‌ به‌ هۆى پیسى هه‌واوه‌ سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، و له‌ هه‌نگاوى یه‌که‌مدا ١٠  هه‌زار ماسک سفارش دراوه‌ که‌ له‌ مه‌یدانه‌ گه‌وره‌کاندا له‌ نێوان خه‌ڵکدا دابه‌ش ده‌کرێ.

15 سال و 4 ماه و 15 روز و 11 ساعت و 7 دقیقه پیش از این

پیسى هه‌واى کوردستان ٣٥ به‌رابه‌ر زیاتر له‌ رێژه‌ى ئیستاندارده‌

پیسى هه‌واى کوردستان ٣٥ به‌رابه‌ر زیاتر له‌ رێژه‌ى ئیستاندارده‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن