به هۆى پیسى هه‌واوه له کرماشان ده‌یان که‌س خه‌وێندران
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر، سه‌رۆکى رێکخراوى ژینگه‌ى ئوستانى کرماشان گووتى: ئێستێ رێژه‌ى پیسى هه‌وا له ئوستانى کرماشان ٢١ به‌رابه‌رى رێژه‌ى ئیستاندارده.
حه‌مید ره‌زا سه‌مه‌دزاده، رێژه‌ى خه‌ستى ته‌پ و تۆز له هه‌واى ئێستاى ئه‌و ئوستانهى به سێ هه‌زار و ١٩٢ میکرۆگرم راگه‌یاند و گووتى: ئه‌و رێژه‌یه ٢١ به‌رابه‌ر زیاتر له حه‌دى خۆیه‌تى.
ئێستێ ته‌پ و تۆزێکى توند هه‌واى ئوستانى کرماشانى داگرتووه و ژیانى خه‌ڵک حه‌سته‌م بووه فرین له فرۆکه‌خانه‌ى کرماشان راگیراوه.
به پێى هه‌واڵه‌کان به هۆى ئه‌و ته‌پ و تۆزه‌وه تائێستا ده‌یان که‌س به هۆى سه‌ختى هه‌ناسه‌کێشان و نه‌خۆشى دڵه‌وه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان کردوه.
عه‌لى محه‌ممه‌د زۆرئاوهند، کارناسى که‌شناسى کرماشان له ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى مێهر گووتى: ماوه‌ى بینین له کرماشان که‌متر له ١٠ ٠ میتره و له شاره‌کانى سه‌رپێل زه‌هاو وقهسرى شیرین ئه‌و رێژه که‌متر له ٥٠ میتره.
به هۆى پیسى هه‌وا له قه‌سرى شیرین فه‌رماندارى ئه‌و شاره له راگه‌یێندراوێکدا ته‌واوى ئیداره‌کانى داخست و داواى له خه‌ڵک کرد له ماڵه‌کانیان نه‌چنه‌ده‌ر.