سه‌رۆکى یه‌کیه‌تى ئوروپا ئێعدامى ٢٠ که‌سى له ئێران مه‌حکوم کرد
سوئید له یه‌که‌مین هه‌نگاوى خۆى وه‌ک سه‌رۆکى یه‌کیه‌تى ئوروپا رۆژى یه‌کشه‌ممه له راگه‌یێندراوێکدا له سێداره‌دانى ٢٠ که‌سى به ناوى قاچاخچى به توندى مه‌حکوم کرد.
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى جمهورى ئیسلامى، رۆژى شه‌ممه ١٣ى پووشپه‌ر٠ ته‌نیا دواى چه‌ند رۆژ ئێعدامى ١٢ که‌س له ئێران، هه‌واڵى ئێعدامى ٢٠ که‌سى دیکه‌ى له زیندانى که‌ره‌ج به تۆمه‌تى کر٠ین و فرۆشتنى مه‌وادى موخه‌دیر بلاو کرده‌وه.
راگه‌یێنه‌کانى رژیم حه‌وتووى رابردوو هه‌واڵى ئێعدامى ٦ که‌س به تاوانى مه‌وادى موخه‌دیر له زیندانى قوم و ٦ که‌سى دیکه به تاوانى کوشتن له زیندانى ئه‌وین بلاو کرده‌وه.