"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى که‌م کردنه‌وه‌ \"که‌م هۆشى\"

خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى که‌م کردنه‌وه‌ \

لێکۆڵه‌ره‌وانى ئه‌مریکایی ده‌ڵێن: له‌ رۆژدا خواردنى پیاڵه‌یێک قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى شێواوى له‌ مێشکدا، که‌ یه‌کێک له‌ هۆکانى سه‌ر هه‌ڵدانى نه‌خۆشى که‌م هۆشی \"ئالزایمر\"، که‌م بێته‌وه‌.

به‌ پێى لێکۆڵینه‌وه‌یێک که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یێک لێکۆڵه‌ر له‌ زانستگاى فلۆریدا ئه‌نجامیان داوه‌، ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ خواردنى قاوه‌ نیشانه‌کانى نه‌خۆشى ئالزایمر \"که‌م هۆشى\" که‌م ده‌کاته‌وه‌.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ که‌ له‌ مشکى تاقیگاکان به‌رێوه‌ براوه‌، هه‌روه‌ها نیشان ده‌دا که‌ خواردنى قاوه‌ دروست کردنى \"پلاکه‌ پرۆتۆئنیه‌کان\" له‌ مێشکى نه‌خۆشى ئالزایمردا راده‌گرێ.
لێکۆڵینه‌وه‌کانى پێشتریش ده‌ریان خستبوو که‌ کافوئین پارێزگارى له‌ مێشک ده‌کا.
به‌لام کارناسانى به‌ریتانیایی گووتوویانه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌یێک که‌ ئاکامه‌که‌ى له‌ گۆڤارى ئالزایمردا بلاو بۆته‌وه‌ به‌و مانایه‌ نیه‌ که‌ نه‌خۆشه‌کانى تووشبوو به‌ که‌م هۆشى قورسه‌کانى کافوئین به‌کار بێنن.

15 سال و 4 ماه و 14 روز و 11 ساعت و 55 دقیقه پیش از این

خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى که‌م کردنه‌وه‌ \"که‌م هۆشى\"

خواردنى قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى که‌م کردنه‌وه‌ \"که‌م هۆشى\"


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن