ووریایی سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ریتانیا به رژیمى ئێران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، گوردون براون سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به گرتن و ده‌رکردنى کارمه‌نده‌کانى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا ووریایی به رژیمى ئاخوندى دا و گووتى:
وه‌لاتانى ئوروپایی ئاماده‌ن له وه‌لام به‌و کارانه، دژ به رژیمى تاران هه‌نگاو هه‌ڵگرن.
سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ریتانیا که بۆ ووتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه له‌و وهلاتهیه له کونفرانسێکى چاپه‌مه‌نى دا گووتى: رێبه‌رانى رژیمى تاران ده‌بێ بزانن که ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه به‌رده‌وام بێ و مه‌جبور بین هه‌نگاو هه‌ڵگرین بێ گوومان وه‌لاتانى ئوروپایی پشتیوانى لێ ده‌که‌ن.
نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه له‌و کونفرانسه‌دا گووتى: پاریس له‌و باره‌وه پشتیوانى له هه‌ر هه‌نگاوێک دژ به رژیمى ئێران ده‌کا.