دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکه‌وتنى ئوباما و مدوه‌دف به‌ مه‌به‌ستى که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کان

رێکه‌وتنى ئوباما و مدوه‌دف به‌ مه‌به‌ستى که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کان

سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و روسیه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ ١٥ى پووشپه‌ر٠ سه‌باره‌ت به‌ که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ناوکه‌ییه‌کانى هه‌ردوو وه‌لات و هاوکارى و نزیکى سه‌باره‌ت به‌ شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ ترۆریزم له‌ ئه‌فغانستان رێکه‌وتن.

باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌ یه‌که‌مین چاوپێکه‌وتن له‌ مسکۆ له‌گه‌ڵ دیمیترى مدوه‌دف هاوتا رووسه‌که‌ى، سه‌باره‌ت به‌ که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ ئه‌تۆمیه‌کانى دوو وه‌لات رێکه‌وتن.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له‌ دواى ووتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمارى روسیه‌ له‌ کونفرانسێکى هاوبه‌شى چاپه‌مه‌نى دا رایگه‌یاند: رێکه‌وتن نامه‌ى تایبه‌ت به‌ که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ى ناوکه‌یی هه‌ر دوو وه‌لات تا کۆتایی ئه‌و ساڵ دوایی دێ.
ئه‌مریکا و روسیه‌ نه‌وه‌دوپێنج له‌ سه‌دى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی جیهانیان له‌ ده‌ست دایه‌. به‌ پێى هێندێ سه‌رچاوه‌ ژماره‌ى کلاوه‌ ناوکه‌ییه‌کانى ئه‌مریکا ده‌گاته‌ ٢٢٠ ٠  کلاوه‌. له‌ کاتێکدا که‌ کلاوه‌ ناوکه‌ییه‌کانى روسیه‌ نزیک به‌ ٢٧٩٠  دانه‌یه‌.
به‌ پێى ئه‌و رێکه‌وتنه‌ نوێیه‌ى داماڵینى چه‌کى ناوکه‌یی، جێگه‌ى رێکه‌وتن نامه‌ى \"ئیستارت\" ده‌گرێته‌وه‌. بر٠یار وایه‌ دوو وه‌لات ژماره‌ى کلاوه‌ى ناوکه‌یی خۆیان بۆ ١٥٠ ٠  تا ١٦٧٥ دانه‌ که‌م که‌نه‌وه‌.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا هه‌روا رایگه‌یاند: ئه‌مریکا دیه‌وێ له‌ ساڵى داهاتوودا کونفرانسێک به‌ ناوى ئاسایشى ناوکه‌یی له‌ جیهان به‌رێوه‌ببات. باراک ئوباما چه‌ند مانگ له‌وه‌ پێش باسى له‌ پێویستى هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به‌ جیهانێکى دوور له‌ چه‌کى ناوکه‌یی کردبوو.
سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و هاوتا رووسه‌که‌ى هه‌روه‌ها له‌ یه‌که‌مین ده‌ورى ووتووێژه‌کانیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ رێکه‌وتوون که‌ فرۆکه‌ ئه‌مریکاییه‌کان له‌ ئاسمانى روسیه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى هێز و که‌ل و په‌ل بۆ ئه‌فغانستان که‌ڵک وه‌رگرن.

15 سال و 4 ماه و 17 روز و 10 ساعت و 41 دقیقه پیش از این

رێکه‌وتنى ئوباما و مدوه‌دف به‌ مه‌به‌ستى که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کان

رێکه‌وتنى ئوباما و مدوه‌دف به‌ مه‌به‌ستى که‌م کردنه‌وه‌ى بنکه‌ ناوکه‌ییه‌کان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن