سارکوزى: خه‌ڵکى ئێران شیاوى رێبه‌رانى باشتر له‌وانه‌ى ئێستان
نیکولا سارکوزى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه رۆژى دووشه‌ممه ١٥ى پووشپه‌ر٠ گووتى: خه‌ڵکى ئێران شیاوى رێبه‌رانى باشتر له‌وانه‌ى ئێستایان هه‌یه و به‌ڵێنى دا
که له هه‌ڵوێسته‌کانى به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به گیرانى کارمه‌ندانى سه‌فاره‌تى ئه‌و وه‌لاته له ئێران، پشتیوانى بکا.
سارکوزى دوا چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ گوردون براون سه‌رۆک وه‌زیرى به‌ریتانیا له کونفرانسێکى هه‌واڵده‌ریدا گووتى: به راستى خه‌ڵکى ئێران شیاوى رێبه‌رانى باشتر و لیهاتووتر له‌و که‌سانه‌ی ئێستایان هه‌یه.
سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه رایگه‌یاند: به‌ریتانیا ده‌توانێ له سه‌ر پشتیوانى پاریس له سه‌ر گیرانى کارمه‌ندانى ئێرانى سه‌فاره‌تى ئه‌و وه‌لاته له تاران حیساب بکا.